riklam

حكومه‌ت به‌ره‌سمی پشووه‌كانی جه‌ژنی راگه‌یاند

کوردستان 03:28 PM - 2022-07-06

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ره‌سمی رایگه‌یاند، كه‌ پشووه‌كانی جه‌ژن خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ناگرێته‌وه‌.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له‌ رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٩ی ته‌مووز، تاوه‌كو رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٤ی ته‌مووزی ٢٠٢٢، له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی ره‌سمی ده‌بێت.

وتیشی: پشووه‌كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ناگرێته‌وه‌و به‌پێی خشته‌ی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.


PUKmedia تایبه‌ت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket