riklam

وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات

کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06

وەزارەتی تەندروستی ئامادەكارییەكانی بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان ئاشكرا دەكات.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی ئامادەكاری و بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستی ڕاسپێردراون كە پابەند و جێبەجێكردنی ئەم ڕێكارانەی خوارەوە بكەن:

1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەكان. 

2. بۆهەر كارێكی پێویست و لەنەكاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت. 

3. لەكاتی پێویستدا كۆگاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی كراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان. 

4. پابەندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و كارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشكگری. 

5. ڕووماڵ و هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیەكان دەبێت. 

6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) كاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨) ی بەیانی تاكوو (٨) بەیانی ڕۆژی دواتر ڕەوانە بكرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەكان. 

7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەكان ڕەوانە بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان. 

8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینكردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنیەكان بكرێت. 

9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەكانی خاوێنكردنەوە و دابینكردنی خۆراك بكرێت. 

10. هێڵەكانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەكان كراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە. 

11. نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و نۆرینگە دەرەكیەكان كراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەكان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بكرێت. 

12. سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشكگری كراوە بێت.

13. سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشكگری كراوە بێت.

14. تیمەكانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و كارەكانیان بەشێوەی (٢٤) كاتژمێری وە هۆبەی پزیشكی فریاكەوتن خشتەی دابینكردنی تیمەكانی دادەنێت بۆ شوێنەكانی پێویست و گەشتیاری.

15. تیمەكانی (پشكنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەكان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچونەكانیان بەشێوەی ئێشكگری.

16. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەكان لە كەمپەكان بەردەوام بێت.

17. بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانی پشكنینی كۆرۆنا و چارەسەری.

18. دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ پێدانی ڤاكسین لەڕۆژانی پشوو لەكاتی پێویست.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی












ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket