ژمارەیەك خوێندكار لەتاقیكردنەوەی بیركاری بێبەش دەكرێن
کوردستان 09:04 PM - 2022-07-04
سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی رایدەگەیەنێت: بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكی لیژنەی ئەزمونەكان، ژمارەیەك لە خوێندكارانی12ی ئامادەیی لەشاری هەولێر، لە ئەنجامدانی سێیەم تاقیكردنەوە، كە وانەی بیركاری بوو بێبەشكران، ئاماژە بەوەشدەكات ئەمساڵ شێوازی پرسیارەكان لەگەڵ ساڵانی رابردوو جیاوازە، ئەوەش وایكرد بۆ بەشێك لەبەشداربوان زەحمەت و گران بێت.
عیسا حسێن سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەشاری هەولێر بە PUKmediaی راگەیاند: تێبینیمان كردوە پرسیارەكانی ئەمساڵی 12ی ئامادەیی لەگەڵ ساڵانی رابردوو جیاوازە، بەجۆرێك بەشێوەیەكی وورد دانراوە، ئەمەش وایكردووە بەلای بەشێك لە خوێندكاران پرسیارەكان بەگران و زەحمەت لێكبدرێتەوە.
وتیشی: ئامانج لە هێناوەی پرسیاری زەحمەت و ورد بەو ئامانجەیە خوێندكارانی بەتواناو ئاست نزم لەیەكتر جیابكرێتەوە، چونكە ئەو پرسیارانەی ئەمساڵ هاتۆتەوە هی ناو كتێب و پڕۆگرامەكەیە، واتا لەدەرەوە دانەنراوە، بۆیە ئەگەر خوێنكارێك زیرەك بێت بەئاسانی دەتوانێ وەڵامبداتەوە، ئەوانەشی وەك پێویست نەیانخوێندوە بەلایەنەوە زەحمەتە.
سەرپەرشتیارەكەی پەروەردەیی ئاماژەی بەوەشكرد: لەبارەی چۆنیەتی رێكخستنی ئەزمونەكان بەگشتی، لەڕووی ئاو كارەبا تاڕادەیەك باشە، كێشەیەكی ئەو تۆ نیە، هەروەها لەبارەی رێگاگرتن لە گزی و ساختەكاری بەهەمانشێوە بەراورد بەساڵانی رابردوو باشترە، لەگەڵ ئەوەش هێشتا بەتەواوەتی ناتوانرێ كۆنتڕۆڵی ئەو دیاردەیە بكرێت.
عیسا حسێن ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی جێگای تێبینی و نیگەرانی ئێمەبوو، ئەمڕۆ لە سێیەم وانەی ئەزمونەكانی 12ئامادەیی و لەیەكێك لە هۆڵەكانی شاری هەولێر، بەشێك لە خوێندكاران لە لیستی پرسیارەكان بێبەشكران، بەهۆیەوە نەیانتوانی تاقیكردنەوە ئەنجامبدەن.
روونیشیكردەوە: لەو هۆڵە ژمارەی لیستی پرسیارەكان كەمتر بوو لە ژمارەی بەشداربوان، لەكاتێكدا بەگوێرەی رێنماییەكان، هەر خوێندكارێك كۆدی خۆی هەیە، ئەمەش زیانێكی زۆری لەوانەدا كە لیستی پرسیارەكەیان بەرنەكەوت، بەهۆیەوە ئەو خوێندكارانە بۆ خولی دووەم مانەوە، بەبێ ئەوەی ئەوان هیچ هەڵەیەكیان هەبێت.
PUKmedia تەهاعەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17