riklam

گروپی حەوت و یەكێتی ئەوروپاو بانكی نێودەوڵەتی راگەیەنراوێك سەبارەت بە عیراق بڵاودەكەنەوە

عیراق 07:45 PM - 2022-07-04

گرووپی پەیوەندی ئابووری لەگەڵ عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند، هانی حكومەتی عیراق دەدەن بۆ زیندووكردنەوەی ئەجێندای چاكسازییە ئابوورییەكەی و داواش لەحكومەت دەكەن رەچاوی كەشوهەوا لەوەبەرهێنانەكانیان و پلانەكانیان بۆ گەشەپێدان بكەن لەپێناو باشكردنی ئاسایشی خۆراك و ئاوو وزە.

گرووپەكە لە راگەیەنراوێكدا ئەوەشیان ئاشكراكرد: وڵاتانی گرووپی حەوت و یەكێتی ئەوروپا و بانك و سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی دوێنێ یەك شەممە كۆبوونەوە بەمەبەستی هێنانەكایەی سەرۆكایەتییەكی هاوبەش بۆ گرووپی پەیوەندی ئابووری لەگەڵ عیراق لەلایەن ژاپۆن و بەریتانیاوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش باسکراوە: هەمەچەشنكردنی ئابووری و توانای خۆڕاگرتن دوو پرسی بنچینەیین بۆ هێنانەدی بووژانەوەی عیراق لەئایندەدا ئەوەش  دەبێتەهۆی دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان و هەلی ئابووری بۆ هەموان، لەنێویشیاندا بۆ ژنان و گەنجان و گەشەسەندنی هەمەلایەنەو هێنانەدی زۆرترین سەقامگیری بۆ كۆمەڵگەی عیراق.

گرووپی پەیوەندی ئابووری لەگەڵ عیراق ئاماژەشیان بەوەداوە: بۆ پاڵپشتیكردن لەحكومەتی عیراق بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەجێندا گرنگانە لەپێناو گەلی عیراقدا لەوپەڕی ئامادە باشیدا دەبن، هانی حكومەتی عیراق دەدەن ئەجێندای چاكسازییە ئابوورییەكەی بەزیندوویی رابگرێت ئەوەش بەوە دەبێت ئەو بڕە پارە زیادەیەی لەداهاتی نەوت چنگی دەكەوێت لەوەبەرهێنان لەپێناو پاشەڕۆژی عیراق و بۆ ماوەیەكی دوور بەكاربهێنرێت بەدیاریكراویش بۆ باشتركردنی ژێرخانی ئابووری و دابینكردنی ئاو و كارەباو گەشەپێدانی مرۆیی و وەچەرخان بۆ سەرچاوەكانی وزەی خاوێن.

داواشیان لەحكومەتی عیراق كردووە: لەوەبەرهێنانەكانیان و پلانەكانی گەشەپێداندا رەچاوی پرسی كەشوهەوا بكەن بۆ باشتركردنی ئاسایشی خۆراك و ئاوو وزە،هەروەها دروستكردنی كەرتێكی گەشەسەندووی تایبەت یەكجار گرنگە.

گرووپی پەیوەندی جەختشیانكردەوە: كە پێویستە چاكسازییەكان چڕبكرێنەوە  بۆ باشتركردنی توانای كێبڕكێیەكان لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی و باشتركردنی شەفافیەت و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و هەروەها پاڵپشتیكردن لەئابووری عیراق، بەبوونی كەرتی بەهێزی دارایی و سەربەخۆ و بوونی ژینگەیەكی رێكخراوی باج هانی زیادبوونی كارو چالاكییەكان دەدات و لەلای خۆشیەوە رێگە دەدات هێزی كاری دینامیكی و گەنجانە لەعیراق گەشەبكات و كار بۆ ئایندە دروستبكات و وێڕای راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket