riklam

خوێندنی باڵا بڕیاری لێخۆشبون بۆ رسوماتی پشتگیری بڕوانامە دەردەكات

کوردستان 06:18 PM - 2022-07-04

وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریدا لێخۆشبون لە وەرگرتنی رسوماتی پشتگیری بڕوانامەی دەرچون بۆ بەشە كشتوكاڵییەكان و ڤێتەرنەری بكرێت كە دانەمەزراون  بەمەبەستی سەرپەرشتیكردنی پرۆژە كشتوكاڵییەكان لەكەرتی تایبەت كە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوای هەلی كارو دامەزراندن دەكەن.
 لەسەر راسپاردەی د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەفەرمانی وەزاری ژمارە (٩٩٢) لە رۆژی (٤/٧/٢٠٢٢)، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەلێخۆشبون لە وەرگرتنی رسوماتی پشتگیری بڕوانامەی دەرچون، بۆ دەرچوانی بەشە كشتوكاڵییەكان و ڤێتەرنەری لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كە دانەمەزراون، بەمەبەستی سەرپەرشتی كردنی پرۆژە كشتوكاڵییەكان لە كەرتی تایبەت كە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوای هەلی كارو دامەزراندن دەكەن.
بڕیارەكەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی گشت زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە بەمەبەستی جێبەجێ كردن و پاڵپشتە بە كۆنوسی ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠٢٢)ی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت و پشت بەستن بە بڕگەی (٩)ی بڕیاری ژمارە (٨٦)ی ساڵی (٢٠١٦) ی ئەنجومەنی وەزیران.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket