riklam

بەفشاری كورد نوسراوەكەی راكان جبوری هەڵوەشێنرایەوە

کوردستان 02:32 PM - 2022-07-04

دوابەدوای نوسراوێك كە بەئیمزای راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت دەركرابوو بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتەجێبوون لەو كەسانەی لەدەرەوەی پارێزگاكەن نوسراوەكە هەڵوەشێنرایەوە.
لەو بارەیەوە د.گەیلان قادر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: دوای ئاگاداربوون لەنوسراوەكە سەردانی پارێزگاری كەركوكمان كردو دوای وتووێژ، راكان جبوری بەڵێنیدا نوسراوەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.
وتیشی: بۆ هەمان مەبەست وەزیری دادی عیراقیش هاتۆتەسەر هێڵ و كێشەكەی گەیاندۆتە سەرۆك وەزیری عیراق.
د.گەیلان قادر رونیشیكردەوە: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندی بەپارێزگاری كەركوك بەوەكالەت كردوەو پێیڕاگەیاندوە كە نوسراوەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد - كەركوك

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket