riklam

فەهمی بورهان: دژی بڕیارەكەی راکان جبورین و دەبێت داوای لێبوردن بكات

کوردستان 02:02 PM - 2022-07-04

 فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەبارەت بە بڕیارەكەی ڕاكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك كە داوای كردووە كارتی نیشتەجێبوون لە هاووڵاتیانی ڕەسەنی كەركوك وەربگیردرێتەوە، ڕایگەیاند: بڕیارەكەی پارێزگاری سەپێنراوی كەركوك بڕیارێكی تەواو شۆڤێنیە و پێچەوانەی هەموو بنەماكانی پێكەوە ژیان و بنەما یاسایی و دەستوورییەكانە.

بەدرێژایی مێژوو لە سەر ئاستی كۆمەڵایەتی خەڵك لەو شارەدا ژیاوە، ئەوەی ئێستا ئەو دەیكات هەموو بنەماكانی ژیانی كۆمەڵایەتی تێكدەدات و جگە لەو متمانە سیاسییە كەمەی كە هەشە ئەوەش  ناهێڵێت.
ئێمە بە تەواوەتی دژی دەوستینەوە و پێمانوایە كە كارێكی لەمجۆرە دەبێت لەسەر ئاستی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و لەسەر ئاستی شەقامیش كاری لەسەر بكرێت تا هیچ كەسێك زاتی ئەوە نەكات كە بەمجۆرە شیرازەی كۆمەڵایەتی و شیرازەی سیاسی و شیرازەی ژیانی پێكەوەیی و برایەتی لەو شارەدا تێكبدات. بۆیە ئێمە وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان دژی هەموو جۆرە بیركردنەوەی لەمجۆرەی پارێزگاری سەپێنراوین و پێمانوایە دەبێت داوای لێبوردن لە دانیشتوانی شاری كەركوك بكات بە هەموو پێكهاتەكانییەوە.

شایەنی باسە راکان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بە پێی نووسراوێك كە ئاڕاستەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوكی كردووە داوای كردووە كە كارتی نیشتەجێبوون لە هاووڵاتیانی ڕەسەنی كەركوك وەربگیردرێتەوە. 

  
PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket