riklam

پلەی گەرما دەگاتە ئاستی نیوەی كوڵان

عیراق 01:50 PM - 2022-07-04

دەستەی كەشناسی عیراق رایگەیاند، پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە ھەندێك ناچە پلەی گەرما دەگاتە ئاستی نیوەی كوڵان.

دەستەی كەشناسی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ لە ھەردوو ناوچەی باكور و ناوەڕاست، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما وەك رۆژی پێشتر دەبێت، سەبارەت كەشی ناوچەكانی باشور پلەكانی گەرما بە تەواوی بەرز دەبنەوە و لە شاری بەسرەی باشوری عیراق پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە كەشی رۆژی سێ شەممە، لە ناوچەكانی باكور و ناوڕاست ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە رۆژانی رابردوو.

لە ناوچەكانی باشور پلەكانی گەرما روو لە بەرز بوونەوە دەكات و لە ھەندێك شوێن خۆڵبارینێكی كەم دەبێت.

سەبارەت بە كەشی رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەی داھاتوو، كەشوھەوا لە سەرانسەری عیراق ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشتر، ھاوشێوەی رۆژی رابردوو دەبێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket