riklam

سلێمانی.. لەڕووداوێكی هاتۆچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

کوردستان 01:16 PM - 2022-07-04

لەڕووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 4-7-2022 لەسەر ڕێگای سەرەكی تۆنێلی پێشڕەو لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بەهۆی خێراییەوە كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات و خۆی دەكێشێت بە دیواری پاركی هەواری شاردا.

لەو ڕووداوەدا كەسێك گیانی لەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.

هۆكاری ڕووداوەكەش بۆ خێرایی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە دەگەڕێتەوە.

PUKmedia  تایبەت فۆتۆ: جەعفەر جەلالی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket