riklam

سلێمانی.. بەرپرسیاری تەقینەوەكەی كافتریای لیلی دەستگیر كرا

کوردستان 11:14 AM - 2022-07-04

بەرگری شارستانی سلێمانی ھۆكاری تەقینەوەی كافتریای لیلی لە شەقامی سالم ئاشكرا كرد و بەرپرسیاری تەقینەوەكە دەستگیركرا.

رێكان جەمال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ھۆكاری تەقینەوەی كافتریای لیلی لە شەقامی سالم ئاشكرا كرد و راگەیاند، كارمەندێكی نێو كافتریاكە ھەستەوەری سیستمی غازەكەی لێكردبۆوە تا غازی زیاتر لەو سیستمە بێت و ئاگری زیاتر بكاتەوە بۆ گەشانەوەی خەڵوزی نێرگەلە، ئەوەش بۆتەھۆی پەنگخواردن و لیككردنی غازەكە وپاشان تەقینەوەی. 

وتیشی، ئەو كەسە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێـت.

رۆژی 12 ی مانگی 5 لە كافتریای لیلی لە شەقامی سالم لە سلێمانی تەقینەوەی غاز رویدا و بەھۆیەوە چەند ھاوڵاتییەك بریندار بوون. 

PUKmedia کوردساتنیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket