riklam

هەوڵێكی دیكەی تەعریب لەكەركوك ئاشكرا دەكرێت

کوردستان 11:08 AM - 2022-07-04

پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بەردەوامە لە تەعریبكردنی شارەكە، بەپێی نوێترین نووسراوی دەیەوێت بەبەهانەی جیاوازی، كارتی نیشتەجێبوون لەهاووڵاتیانی رەسەنی كەركوك وەربگرێتەوە.

راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت سەلماندی ئەو كارەی بێبەشكردنی هاووڵاتیانی كوردە لەكارتی نیشتەجێبوون، ئەگەر لەدەرەوەی كەركوك نیشتەجێبن، ئەوە دروستكردنی لەمپەری ئیدارییە بۆ كاروبارەكانیان  لەدامەزراوەكانی كەركوك،هاوكات

بۆ  رەوایەتیدانە بەهاتنی هاوردەكان بۆ شارەكە.

راكان جبوری بەپێی نووسراوێك كە ئاڕاستەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوكی كردووە، دەیەوێت ئەو بەرنامەی تەعریبە لەكەركوك جێبەجێ بكات.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك  لەئۆفیسی لیژنەی جێبەجێكرنی ماددەی 140 لە كەركوك  بە PUKmedia ی راگەیاند: بەدواداچوون بۆ نووسراوەكە دەكەن، هەر كارێكی لەو جۆرە بكرێت بۆ دژایەتی كوردەو لەگەڵ ئەجێندای تەعریبدا هیچ جیاوازییەكی نیيە و یەك دەگرێتەوە.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket