riklam

گفتوگۆی نوێنەران بۆ پێكهێنانی حكومەت دەست پێدەكاتەوە

کوردستان 10:42 AM - 2022-07-04

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لەدوای پشووەكانی جەژنی قوربان گفتوگۆی لایەنەكان بۆ گەیشتن بەرێككەوتن و پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكاتەوە چونكە، مانەوەی ئەم رەوشە چەقبەستووە لە بەرژەوەندی كەس نییە.

ئیمان ئامێدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت دوای پشووەكانی جەژنی قوربان گفتوگۆی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق دەستپێبكاتەوە، بۆ ئەمەش پێویستە لەسەر بەرنامەیەكی هاوبەش رێكبەكەون، كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت.

وتیشی: دوای كشانەوەی  فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران و كەمبوونەوەی جیاوازی نێوان لایەنەسیاسییەكان، زەمینە لەبارە تاكو هەرچی زووە حكومەتی عیراق پێكبهێنرێت، بەوپێیەی كێشەی دیاریكردنی گەورەترین فراكسیۆن یەكلابووەتەوە و ئەوان دەتوانن كەسێك بۆ سەرۆكایەتی حكومەت دەستنیشان بكەن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشكرد: هەر دواكەوتنێك لە پڕۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت، زیان بە عیراق و هەرێمی كوردستانیش دەگەیەنێت، بۆیە دوای تێپەڕبوونی نزیكەی نۆ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی 10-10-2021، كاتی ئەوەهاتووە كۆتایی بەو بارودۆخە چەقبەستووە بهێنرێت، كە هەموولایەك لێی بەرپرسیارن.

 PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket