ئه‌مرِۆ له‌مێژوودا
جیهان 10:32 AM - 2022-07-04
4 یۆلیۆ
رووداوه‌كان..
1187: سه‌ركه‌وتنی موسڵمانه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به‌سه‌ر خاچپه‌رسته‌كاندا له شه‌رِی حه‌تین.
1636: دامه‌زراندنی شاری برۆفیندس پایته‌ختی ویلایه‌تی رود ئایلاند.
1775: گرتنه ده‌ستی یه‌كه‌م پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ئه‌مریكا جۆرج واشنتۆن.
1776: سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌تاجی به‌ریتانی و ئه‌وه‌ش دوای جه‌نگێكی درێژ.
1810: هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا شاری ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌نده‌یان داگیركرد.
1827: ویلایه‌تی نیویۆرك برِیارێكی ده‌ركرد كه كۆیلایه‌تی قه‌ده‌غه‌كرد له‌خاكی خۆیدا.
1837: ته‌واوبوونی یه‌كه‌مین هێڵی ئاسنینی درێژی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه په‌رمه‌نگه‌هام و لێفه‌ربولی ده‌به‌سته‌وه به یه‌كه‌وه.
1863: خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ویلایه‌تی مسیسیبی له‌چوارچێوه‌ی جه‌نگی ئه‌هلی ئه‌مریكی و ئه‌وه‌ش دوای شه‌رِی فیكسبۆرگ.
1886: دانانی په‌یكه‌ری ئازادی له ویلایه‌تی نیویۆرك.
1918: سوڵتان محه‌مه‌دی شه‌شه‌م تاجی پاشایه‌تی نایه‌سه‌ر له ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌دوای براكه‌ی محه‌مه‌د ره‌شادی پێنجه‌م.
1937: ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێك له‌نێوان عیراق و ئێران له‌باره‌ی سنووره‌وه.
1944: كۆمه‌ڵێك له‌فرِۆكه‌وانه یابانیه‌كان یه‌كه‌مین هێرشی خۆكوژیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ده‌ریای ئه‌مریكی له نزیك ناوچه‌ی (ئه‌یو جیما) له زه‌ریای ئارام، كه هێرشكه بووه هۆی تێكشكانی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌شتیه ئه‌مریكیه‌كان.
1946: فلیپین سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دوای نزیكه‌ی 381 ساڵ له‌داگیركاری بیانی، و (مانویل روكساس) بوو به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له 4ی ئه‌بریلی ساڵی 1946ز ئه‌نجامدرا.
1953: كردنه‌وه‌ی ئێستگه‌ی ده‌نگی عه‌ره‌ب له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر.
1966: رژێمی عیراق نارِه‌زایی خۆی ده‌ربرِی به‌رامبه‌ر به ئێران به‌هۆی یارمه‌تیدانی شۆرِشی ئه‌یلوله‌وه.
1979: به‌ردانی سه‌رۆكی جه‌زائیری پیشوو (ئه‌حمه‌د بن بله) دوای گرتنی له ساڵی 1965ز دوای كۆده‌تای سه‌ربازی كه وه‌زیری به‌رگری (هواری بومدین) پێی هه‌ستا.
1982: رفاندنی 4 دیبلۆماتی ئێرانی له میانی جه‌نگی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ لوبنان.
1992: دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی په‌نجا به په‌نجا له‌نێوان ی ن ك و پ د ك، به سه‌رۆكایه‌تی د.فوئاد مه‌عسوم, یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له (5/7) دا كرد.
1993: هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی تۆپی پێ له‌مه‌كسیكی برده‌وه و جامی كۆبا ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێنا.
1997: دابه‌زینی كه‌شتی ئاسمانی (باس فاینده‌ر) له‌سه‌ر رووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
2000: دادگای كوێت مافی ده‌نگدانی ژنان له‌هه‌ڵبژاردندا وه‌لاده‌نێت.
2002: تێكشكانی فرِۆكه‌ی جۆری (بیونیگ 707) له فرِۆكه‌خانه‌ی (بانگی) له كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌رِاست كه بووه هۆی مردنی 25 كه‌س.
2003: سوپای ئه‌مریكی هه‌ستا به گرتنی كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی توركی له میانی جه‌نگی عێراق، كه ئه‌و رووداوه ناسراوه به كرداری قلنسوه.
2003: له‌هاوینه‌هه‌واری دوكان له رێورِه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ئیداره‌ی مه‌ده‌نی پۆل بریمه‌ر ئالای كوردستان و عێراق و ئه‌مریكا به‌رزكرایه‌وه، كه ئاڵای كوردستان له نێوانیاندا بوو.
2004: عومه‌ر فه‌تاح له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سوێندی یاسایی خوارد.
2004: ده‌سپێكی كاركردن له‌بورجی ئازادی كه جێگای هه‌ردوو بورجی سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی گرته‌وه له شاری نیویۆرك.
2004: هه‌ڵبژارده‌ی یۆنانی تۆی پێ له‌پرتوگالی برده‌وه به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به هیچ و بوو به پاڵه‌وانی جامی ئه‌وروپا.
2009: شه‌پۆلی یه‌كه‌می هیرشه‌كانی (سیبرانی) كه مه‌به‌ست لیی داموده‌زگا حكومی و داراییه‌كان و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی كۆریای باشوور و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بوو.
2010: د. عه‌لی قه‌ره‌داغی به ئه‌مینداری گشتی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسڵمان هه‌ڵبژێرا.
2013: كردنه‌وه‌ی (له‌نده‌ن ئه‌ری) كه داده‌نرێت به گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی ره‌شه‌بای ده‌ریایی له جیهاندا.
له‌دایكبوون..
1546: سوڵتان مورادی سێهه‌م، سوڵتانی عوسمانی.
1715: كریستیان فورچیگوت گیلرت، ئه‌دیبی ئه‌ڵمانی.
1804: ناسانیال هاوسورن، رۆماننوسی ئه‌مریكی .
1807: جوزیبی گاریبالدی، عه‌سكه‌رتار و سیاسه‌تمه‌داری ئیتالی.
1872: كالفین كولیدج، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1912: سه‌عید عقل، شاعیری لوبنانی.
1918: مه‌لیك تاوفاهاو توبوی چواره‌م، مه‌لیكی تونجا.
1921: جیرارد دیبرو، ئابوریناسی فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان له ساڵی 1983ز.
1926: ئه‌لفریدو دی ستیفانو، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی.
1927: نیل سیمون، نوسه‌ری ئه‌مریكی.
1928: جامبییرو بونیبیرتی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1943: میلان ماچالا، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1952: ئه‌لفارو ئوریبی بیلیس، سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا.
1957: فایز العامر، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1962: نه‌جلا مه‌حمود، خاتونی یه‌كه‌می میسری.
1964: ئیدی راما، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا.
1971: مالك القلاف، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1977: هانی سه‌لامه، ئه‌كته‌ری میسری.
1977: ریما مكتبی، ژنه راگه‌یاندكاری لوبنانی.
1978: ئیم‌یل مبینزا، یاریزانی تۆپی پێی به‌لجیكی.
1979: ریمی بندلی، ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی.
1980: شیكو، ئه‌كته‌ری میسری.
1981: ئه‌دریتو والدیمار، یارزانی تۆپی پێی ئه‌نگۆلی.
1982: ریم هلال، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
وه‌فات..
1541: بیدرو دی ئه‌لفارادو، دۆزه‌ره‌وه‌ی ئیسپانی.
1826: جون ئه‌دامز، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1826: تۆماس جیفرسۆن، سه‌رۆكی ویلایته یه‌كگرتووه‌كان.
1831: جیمس مۆنرۆ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1881: یوهان فیلهلم سنلمان، سیاسه‌تمه‌دار و فه‌یله‌سوفی فنله‌ندی.
1910: جیوفانی ئیسكیبارلی، زانای ئیتالی له زانستی فه‌له‌ك.
1934: ماری كوری، ژنه زانای كیمیا و فیزیای پۆڵه‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی فیزیای ساڵی 1903ز و خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1911ز.
1988: فریال كه‌ریم، ژنه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی.
1998: حیلمی عه‌لی شه‌ریف له‌به‌غدا.
2000: كازم قه‌لاف، ئه‌كته‌ری و ده‌رهێنه‌ری كوێتی.
2002: حاجی ئه‌بابه‌كر ده‌ربه‌ندی تێكۆشه‌ری دێرینی كورد له سلێمانی.
2002: ژوبین رازانیناسراو به مه‌نسوری حیكمه‌ت له ئه‌مریكا، سكرتێری حزبی كۆمۆنیستی كرێكارانی ئێران.
2008: إبراهیم المحواشی، وه‌رزشه‌وان و رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی تونسی.
2010: محه‌مه‌د حسێن فه‌زلوڵا، مه‌رجه‌عی ئاینی شیعی لوبنانی.
2011: سوعاد محه‌مه‌د، ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان..
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
رۆژی هاورِێیه‌تی فلیپینی- ئه‌مریكی.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28