riklam

دادگای كەركوك كورد لە پۆست بێبەش دەكات

کوردستان 10:54 PM - 2022-07-03

دوای ئەوەی بەهۆی دەرهاویشتەكانی ریفراندۆم لەكەركوك كورد زیاتر لە 120 پۆستی ئیداری دام و دەزگا ئیدارییەكانی پارێزگاكەی لەدەستداوە، هاوكات لەدادگای كەركوك كورد هیچ پۆستێكی ئیداریی بەدەستەوە نەما.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لەدادگای كەركوك  بە PUKmedia ی راگەیاند:  لەچەند رۆژی رابردوودا دواین پۆستی ئیداریی لەدادگای كەركوك كەپۆستی بەڕێوەبەری ئیدارەی دادگاكەبوو، بەدەستی كوردەوە نەما.  ئەو پۆستە بەدەستی جەبار مەحمودەوە بوو، دوای خانەنشینبوونی ئەو پۆستەش لەدەستی كورد دا نەما و توركمانێك لەجێگەی جێگیركراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا لەسەرۆكی دادگاكەوە كەكەسێكی عەرەبە بەناوی قاسم جومێلی تا هەموو پۆستە ئیداریەكانی دیگەی ناو دادگای تێهەڵچونەوەی كەركوك بەدەستی عەرەب و توركمانەوەیە.

سەرچاوەكە وتیشی: ئەو پێگانەی كورد لەناو دادگای تێهەڵچونەوەی كەركوك ماویەتی تەنها چەند حاكمێكی كوردن كە بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن.

ئەوەشی خستەڕوو: لەناو حاكمەكانیش ژمارەی حاكمە عەرەبەكان بەپلەی یەكەم ۆ حاكمە توركمانەكان بەپلەی دووەم و  ژمارەی حاكمە كوردەكان بەپلەی سێهەم دێن، ئاشكراشیكرد دادگای تێهەڵچونەوەی كەركوك بەرپرسە لەهەموو دادگاكانی سنووری پارێزگای كەركوك و پەیوەندی دادگاكە بەئەنجومەنی باڵای قەزاوەیە لەعیراق كە فایەق رێدان سەرپەرشتی دەكات.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket