riklam

هه‌ولێر.. زیاتر له‌ 20 كه‌س كوژراون

کوردستان 08:56 PM - 2022-07-03

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایی ده‌كات له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردووی ئه‌مساڵ 22كه‌س كوژراون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ زیاتر له‌ 3هه‌زار تاوان تۆماركراون، راشیده‌گه‌نێت به‌شێكی زۆر له‌ تۆمه‌تباران ده‌ستگیركراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسدا ئاماره‌كانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: له‌ شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ2022، له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر 3هه‌زارو 375تاوانی جۆراوجۆر له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ 2هه‌زارو 961 یان ئاشكرا كراون.

وتیشی: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ 4هه‌زارو777 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، ئه‌وانه‌ی تاوانی كوشتن و دزی و مامه‌له‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ریان كردووه‌.

هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌تاوانی كوشتن هه‌ر له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌، 22تاوان هه‌بووه‌، له‌وانه‌ 18 یان ئاشكراكراون، له‌و ژماره‌یه‌ 41 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.

وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه‌: له‌وماوه‌یه‌ 43 تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل تۆماركراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 36یان ئاشكرابووه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، هاوكات 500كارتۆن ده‌رمانی ماوه‌ به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket