riklam

سوپاس نامەیەك لە بنەماڵەی ئەحمەد عەبدوڵڵا كوردەوە

ی ن ک 08:38 PM - 2022-07-03

بنەماڵەی كۆچكردوو (زەند نەبەز ئەحمەد كوردە) سوپاس نامەیەك ئاڕاستەی ئەو كەسانە دەكەن، كە ئامادەبووی پرسەگە بوون.

ئەمەش دەقی پرسە نامەكەیە:
بە ناوی بنەماڵەی (ئەحمەد عەبدوڵڵا كوردە) وە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم كۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵكی كوردستان و شاری سەربەزی سلێمانی و سەرجەم كەسایەتیيە دینی و سیاسی و حكومی و كۆمەڵایەتیەكان 
ئەكەین . 

سوپاسی هەموو ئەو هەڤاڵ و خزمانەی دەرەوەی وڵات ئەكەین كە لە ڕێی نامە و تەلەفوون وە بەسەریان كردوینەتەوە.

سوپاس گوزارتانین بە بەشداری كردنتان لە كاتی بەخاك سپاردن و پرسەی جوانەمەرگ كاكە ( زەند نەبەز ئەحمەد كوردە) ، بەشداری كردنتان و پەرۆشیتان بەشێك لە خەمەكانی ئەم كۆستەی رەواندینیەوە و بووە مایەیی سەبوری بۆمان. 

لە خوای گەورە داواكارین پاداشتی خێرتان باتەوە و هەمووان دووربن لە خەم و پەژارە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket