riklam

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم فۆڕمی دامه‌زراندن كارا ده‌كات

کوردستان 08:32 PM - 2022-07-03

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم فۆرمی دامه‌زراند بۆ 5 هه‌زار كه‌س كارا ده‌كات و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رای ده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی دیاركراو بۆ پڕكردنه‌وه‌یان مانگێكه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی چانسی دامه‌زاندنیان ده‌بێت مووچه‌یان له‌ 350 هه‌زار دینار كه‌متر نابێت.

 حسێن حه‌مه‌ كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ریگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌لی كار بۆ 5 هه‌زار كه‌س ده‌ره‌خسینێت و ئه‌و كه‌سانه‌شی خوازیارن چانسی خۆیان له‌و دامه‌زراندنانه‌دا تاقی بكه‌نه‌وه‌ ده‌توانن له‌رێگه‌ی فۆرمێكه‌وه‌ خۆیان ناونوس بكه‌ن/ كه‌ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی: پاش سه‌یركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێن ده‌خرێنه‌ خوله‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌یان پێ‌ ده‌كرێت و به‌پێی گرێبه‌ستێكیش، كه‌ وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی كردووه‌، مافه‌كانیان له‌ پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و  به‌پێی بڕوانامه‌ و پسپۆری و لێهاتووی مووچه‌یان بۆ دیاری ده‌كرێت ، كه‌ نابێت له‌ 350 هه‌زار دینار كه‌متربێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،  پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆرمه‌كه‌ پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌رچووی به‌شه‌كانی كشتوكاڵ یاخود فێته‌رنه‌ری بن.

PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket