riklam

فراكسیۆنی یەكێتی: دانوستانەكان سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامن

کوردستان 06:54 PM - 2022-07-03

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، دانوستانەكان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار بەردوامییان هەیەو باسی لەوەشكرد، یەكێتیی نیشتمانیی تا ئێستاش پابەندە بەوەی کە د.بەرهەم ساڵح پاڵێوراو بۆ ئەو پۆستە.

 

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: دانوستانەكانیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە یەكلایی كردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامی هەیەو بەدووریشی نازانرێت هەمان سیناریۆی 2018 دووبارە ببێتەوە.

 

وتیشی: تا ئێستا هیچ رێككەوتنێكی رەسمی نەكراوەو، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندە بەوەی کە بەد.بەرهەم ساڵح پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار.

 

جەختیشیكردەوە: كات لەبەردەم یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانا ماوە و ئەگەر هەیە لەدوای جەژنی قوربانی پیرۆز بگەنە رێككەوتن لەسەر پاڵێوراوێك یاخود هەمان ئەزموونی 2018 دووبارە ببێتەوەو هەر حزبەو بە پاڵێوراوی خۆیەوە پچێتە هۆڵی پەرلەمان و بەدەنگی پەرلەمانتاران ئەو پۆستە یەكلایی بكرێتەوەو سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket