riklam

لەجەژندا قوربانی سنووردار دەکرێت

کوردستان 04:38 PM - 2022-07-03

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک  و ڤێرتەرنەری کەرکوک بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکە هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ چاودێری کڕین وفرۆشتنی ئاژەڵ لە کوشتارگەو مەیدانەکانی ئاژەڵ و هەر ئاژەڵیک مەرجەکانی تەندروستی تێدا نەبێت رێگە بە کڕیارو فرۆشیار نادرێت مامەڵەی پێوە بکەن و بکرێتە قوربانی، لەهەمانکاتدا هەرکەسێک لەجەژندا قوربانی بەلەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستیەکان ئەنجام نەدات رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

لەو بارەیەوە دکتۆر بەدر محەمەد بەرپرسی بەشی چالاکییەکانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە PUKmediaی راگەیاند، تیمەکان رۆژانە سەردانی مەیدانی ئاژەڵان وکوشتارگەکان دەکەن بۆ چاودیری کرین وفرۆشتنی ئاژەڵ وگۆشت وبەپێ رێنمایە تەندروستیەکان رێگە بەو مامەڵەیە دەدەن، هەر ئاژەڵێک یاخود گۆشتێک مەرجەکانی تەندروستیان تێدا نەبێت رێگەی پێ نادەن مامەڵەی پێوە بکرێت، چونکە دەبێتە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان.

وتیشی: تیمەکان لە جەژندا بەگەڕەک وشوێنە جیاوازەکاندا دەگەڕێن و هەرماڵێک قوربانی ئەنجام بدات  بە بێ لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستیەکان رووبەڕووی سزا دەبێتەوە و دەبێت لە کاتی ئەنجامدانی قوربانی کارەکە بە پاکی ئەنجام بدرێت، دەستکێش و دەمامک بە کاربهینرێت و ئەو گۆشتەی دەکرێتە قوربانی بەزوترین کات دابەش بکرێت و لەشوێنی ساردا هەڵبگیرێت، لەهەمان کاتدا دوای تەواو بوونی قوربانیەکە پاشماوەکانی بشاردرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاژەڵی سەر شەقامەکان دەمیان پێی نەگات و نەخۆشی بڵاو نەبێتەوە.

 

PUKmedia ئازاد شکور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket