riklam

قوباد تاڵەبانی: بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین

کوردستان 02:13 PM - 2022-07-03

ئەمڕۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەریەک لە نەخۆشخانەکانی هەناوی و نەخۆشخانەی منداڵانی لە سلێمانی کردەوە و لە پەیامێکیشدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، بە هاوکاری پزیشک و کارمەندە بە تواناکانمان بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین.

 

دەقی پەیامەکە:

 

سەرباری هەموو کەموکوڕییەکان و 8ساڵ قەیرانی دارایی، کەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە هەوڵ و هیمەتی بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندەکانی باشترینە لەسەر ئاستی عێراقدا.

 لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دوو نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری و نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵانمان کردەوە.

بە وردی ئاگاداری کەموکورتییەکانی کەرتی تەندروستین، کار و پڕۆژەی گەورەترمان بە دەستەوەیە و بە پشتبەستن و بە هاوکاری پزیشک و کارمەندە بە تواناکانمان بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین.

سوپاسی کۆمپانیای قەیوان دەکەم ئەرکی دروستکردنی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی لەئەستۆگرت.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket