riklam

كەركوك..160 بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن

کوردستان 01:40 PM - 2022-07-03

ئەمڕۆ یەك شەممە 3-7-2022،  نووسینگەی كەركوك كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عیراق بەبۆنەی رۆژی جیهانی روبەروبوونەوەی ماددەی هۆشبەر چالاكییەكی لە كەركوك رێكخست.

عەمید هۆما رەئوف بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لەكەركوك بە PUKmedia ی راگەیاند: هەوڵەكان بۆ نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لەپارێزگای كەركوك بەردەوامن، هاوكات  بەردەوامیشین لە هەڵمەتی هۆشیاری هاووڵاتییان لە ماددەی هۆشبەر.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەمساڵدا نزیكەی 160 كەس لەكەركوك دەستگیركراون، كە 125 كەس لەو دەستگیركراوانە لەلایەن دادگاوە سزا دراون.

لەبارەی جۆری سزاكان وتی: بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر ساڵێك زیندانی دەكرێن، لەگەڵ سزای ماددیش، ئەوانەی بازرگانی پێوە دەكەن لەپێنج ساڵ بۆ زیندانی هەتاهەتایی بەند دەكرێن.

بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ئەوەشی خستەڕوو: رێنمایمان بۆ هاووڵاتیان لەحاڵەتی بەدیكردنی ئەو حاڵەتانە هێزەكانیان لە كەركوك ئاگادار بكەنەوە لەڕێی ژمارەی 178.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket