سه‌عدی پیره: له‌نه‌جه‌ف پێیانوتین به‌خێربێن بۆ وڵاتی دووه‌می خۆتان
کوردستان 06:08 PM - 2022-07-02
رۆژی 25-6-2022 وه‌فدێك له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی (نه‌جه‌ف/به‌غدا)یانكرد ، به‌شداریانكرد له دیدارێك كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری عه‌شتار بۆ پشتیوانی له دیموكراتیه‌ت له نه‌جه‌ف و ناوه‌ندی میری له هه‌ولێر ئاماده‌كرابوو .
وه‌فده‌كه پێكهاتبوو له نوێنه‌ری باڵای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ( سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ، جه‌عفه‌ر ئیمینكی له پارتی دیموكراتی كوردستان ، خه‌لیل ئیبراهیم و موسه‌نا ئه‌مین له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سته‌م كامیل له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه‌مال ره‌ئوف نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ، یاسین ته‌ها مامۆستای زانكۆ ، د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكی سه‌نته‌ری میری .
له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌و وه‌فده رایگه‌یاند: وه‌فده‌كه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعیه‌كان له ژێر ناونیشانی (دیداری شیعی / كوردی) رۆژی یه‌كه‌م له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو ئه‌و كه‌سانه به‌شداربوون له رۆشنبیر و نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و ئه‌وانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی ، لایه‌نه شیعیه‌كان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه وه‌كو ووتمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوبوو ، هه‌موو شتێك زۆر به ئاشكرا باسكرا.
وتیشی: ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وێ باسكرا زۆر به‌ڕوونی باسی ئه‌وه‌یانكردو به‌وه ده‌ستیانپێكرد پێمانیان گووت به‌خێربێن بۆ وڵاتی دووه‌می خۆتان، وڵاتی دووه‌می خۆتان وه‌كوو ئه‌وه وایه له وڵاتیكی تر هاتبن و خۆتان جیا ده‌كه‌نه‌وه له‌م وڵاته، ئه‌مه خۆی هه‌م رێزگرتن بوو هه‌م گله‌ییه‌كیش بوو له‌گه‌ڵ قسه‌كردنه‌كاندا، ئه‌م وه‌فده چه‌ند رۆژێك مایه‌وه له‌وێ.
كاره‌كانی رۆژی دووه‌می ئه‌م وه‌فده‌كه بریتی‌بوو له سه‌ردانی قه‌بری ئه‌میری ئه‌لموئمینین (عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب) و عه‌ته‌باتی موقه‌ده‌سه و مه‌كته‌بی محه‌مه‌د سه‌عید گه‌با گه‌بائی حه‌كیم كه یه‌كێكه له گه‌وره ئایه‌تووڵاكانی مه‌رجه‌عیه‌ته ، ئه‌وانه خۆیان له‌وێ نه‌بوون كوڕه‌كه‌ی پێشوازیكردن كه شێخ عزه‌دینی ناوه و پیاوێكی ووریا و زیره‌كه زۆربه‌ی ئیشه عه‌مه‌لییه‌كان ئه‌و ده‌یكات و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستێكی ئیجابی بوو، ته‌نها ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو كه هه‌رێمی كوردستان كه‌متر هام و شۆی ئێره(نه‌جه‌ف) ده‌كات و زیاتر تا به‌غدا سه‌فه‌ری هه‌یه ئه‌ویش له كاتی پێویست كه ئه‌مه‌ش كاریكی باش نیه .
راشیگه‌یاند: دواتر سه‌ردانی په‌یمانگای عه‌له‌مه‌ین-مان كرد ، كه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت له‌لایه‌ن دكتۆر ئیبراهیم به‌حر العلوم ، وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عێراق بوو ، ئه‌م په‌یمانگایه له ساڵی ٢٠٠٨ له لایه‌ن خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ردی بناغه‌ی بۆ داندراوه ، بۆیه كه ده‌چیته ناو په‌یمانگاكه‌ش له زۆربه‌ی جێگاكان ناوی سه‌رۆك مام جه‌لال و به‌حر العلوم ده‌بینرێت ، ئه‌م په‌یمانگایه ماجستێر و دكتۆرای لێ ده‌درێت وه له ئاستێكی پێشكه‌توودایه .
ئیبراهیم به‌حر العلوم وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌شێكی زۆری كێشه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه كورد و شیعه نه‌یاتوانیوه تا ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق ، له ساڵی بیسته‌كان به ڕێك و پێكی هه‌یه بگوازرێته‌وه ، وه من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر باوكم محمه‌د به‌حر العلوم بۆی نه‌گێڕابوومایه‌وه كه په‌یوه‌ندی كورد و شیعه چۆنه و كه من پێویسته چی بكه‌م ، من وه‌كو ئه‌وانی دیكه كه‌متر ئائاگام لێ ده‌بوو، خۆشم دیاره له ته‌ك باوكمه‌وه سه‌ردان و زیاره‌تی زۆر كه‌سم كردوه و زۆرشتم ئاگا لێیه .
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌هه‌مان كاتدا دیاره له درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه‌دا باسی گرنگی په‌یوه‌ندی زانستی كرا و زۆر ته‌ئكید له‌سه‌ر قسه‌كانی زیبا كه‌لام ده‌كرد ئه‌وه‌ی كه له یه‌كێك له بۆنه‌كانی له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانی ئاماده‌كرابوو، بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر ژیانی خوالێخۆشبوان (عبدالسلام بارزانی ، شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی ، مه‌لا مسته‌فا بارزانی) له‌وێ به‌رێز ێادقی زیبا كه‌لام هه‌ندێك قسه‌ی كرد ووتی قسه‌كانی به‌رێزێادقی زیبا كه‌لام قسه‌ی گرنگن ، كه ئێوه تا ئێستا گرینگیتان زۆر كه‌م داوه به ناوه‌نده‌كانی عێراق له بواری مه‌عریفی و تیۆری و فكری و سیاسیه‌وه ، كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا ده‌تواندرێت له ڕێگه‌ی دام و ده‌زگا جیا جیاكانه‌وه شۆڕبكرێنه‌وه ، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ستراتیجی كه بۆ هه‌رێم و عێراقیش گرنگن . له‌بابه‌تی په‌روه‌رده ، خوێندنی باڵا ، پڕۆژه‌یی پیترۆ كیمین ... هتد .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌ئه‌وه‌شكرد: دوای ئه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ جێگای مانه‌وه‌مان بۆ پاش نیوه‌ۆڕی رۆژی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و كراوه به‌شداربوانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شێك بوون له مامۆستا و چالاكوانه سیاسیه‌كان و له خاوه‌ن قه‌ڵه‌م فكره‌كانی زانكۆی كوفه و له‌گه‌ڵ به‌شێك له به‌رپرسه‌كانی به‌شه تایبه‌ته‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ت وه هه‌ندێك له كه‌سایه‌تی ئاینی و هه‌ندێك له ئه‌ندام په‌رله‌مان و كه‌سایه‌تی سیاسی و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌جه‌ف و هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه ئه‌هلی كاسبی و بازرگانین.
موناقه‌شه‌یه‌كی كراوه و دوور‌و درێژكرا له ئه‌نجامی چوار بابه‌ت كه له‌لایه‌ن به‌رێز دكتۆر شێروان وائیلی وه‌زیری ئه‌منی قه‌ومی پێشوو وه هه‌روه‌ها دكتۆر محه‌مه‌د حوسه‌ینی جه‌ماعه‌تی به‌رێز عمار ئه‌لحه‌كیم و جه‌عفه‌ر ئیمینكی نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌نده سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، من باسی ئه‌وه‌م كرد كه په‌یوه‌ندی كورد و شیعه یان حیواری كوردی شیعی ناكرێت ئێمه وا ته‌سه‌وری بكه‌ین له ٢٠٠٣ه‌وه ده‌ستی پێكردووه به‌ڵكو ده‌بێت بزانین كه له ساڵی ١٩٢٠ه‌وه به ئاشكرا هه‌یه نه‌قڵ ده‌كرێت و ده‌گێڕدرێته‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندیه له نێوان تێكۆشه‌ران و تێكۆشه‌رانی شۆڕشی عشرین و خوالێخۆشبوو شێخ محمودی حه‌فید هه‌بوو وه له پاشانیش دیسان له ساڵی شه‌سته‌كان له‌سه‌رده‌می عه‌بدولسه‌لام عآرف و خوالێخۆشبوو سه‌ماحه‌تی سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم فه‌توای دا كه حه‌رامه ڕشتنی خوێنی كورد وه پاشانیش په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و شیعه هه‌میشه به‌رده‌وامه و له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا و یه‌ك سجندا و یه‌ك كه‌مپی ئاواره‌یی بۆیه من پێم وایه ئه‌مڕۆ ئێمه باس له قه‌ده‌ری هاوبه‌ش بكه‌ین ئێمه قه‌ده‌ری هاوبه‌شمان هه‌یه چونكه وانه‌بووه ، سه‌نگه‌ری هاوبه‌شمان هه‌بووه له دژی ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق وه تا له دوای ڕزگاركردنی عێراقیش ته‌نانه‌ت بۆ ڕزگاركردنی عێراقیش هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌ی كه جیا له عێراق له ساڵه‌كانی ١٩٩١ و ١٩٩٢ه‌وه ئازادبووه هه‌میشه به‌رده‌باز بوو بۆ لایه‌نه سیاسیه شیعیه‌كانی كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ژیان جار و بار ده‌هاتن بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌وێوه كادیره‌كانی خۆیان له ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بانگ ده‌كرد و ته‌وجیهاتی تازه بۆ دانانی به‌رنامه‌ی تازه‌یان .
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئێمه له‌گه‌ڵ شیعه له ناكۆكییه‌كانماندا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه ، ئێمه نه‌خشه رێگامان هه‌یه نه‌خشه رێگای ئێمه و شیعه ده‌ستوری عێراقه وه ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كرێت له دژی كورد و دژی شیعه له دژی هه‌ر كه‌سێكی تر ئه‌مانه له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خشه رێگاكه‌شن ، بۆیه پێویسته هه‌ردوولامان بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌یه چونكه ئه‌مه له‌لایه‌ن كورد و شیعه به‌یكه‌وه بنیاد نراوه پێویسته رێز له ده‌ستور بگرین وه مادده‌كانی ده‌ستور به‌هه‌ند وه‌ربگرین ، یه‌ك كێشه‌مان هه‌یه ئه‌ویش مادده ده‌ستوورییه‌كان ٥٠ ماددیه‌ك پێوسیتی به یاسا هه‌یه تا ئێستا نه‌تواندراوه پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ ئه‌م ماددانه جێبه‌جێبكرێت و له زۆر وێستگه‌دا ده‌بێته كێشه له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه نازانی اعتیماد له‌سه‌ر كامه‌یان بكات .
وه یه‌كێكی ئه‌وه‌یه ئه‌وان گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان رێز له دامه‌زراوه ئیتیحادییه‌كان ناگرێت، مه‌به‌ستیان لێره ئه‌م بڕیاره‌ی مه‌حكه‌مه‌ی ئیتیحادی بوو به تویت و به‌نوسراوی زۆر ئاست نزم قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه ئێستا ده‌توانین ئیختیلافمان هه‌بێت یا نه‌بێت، به‌ڵام بابێن موناقه‌شه‌یه‌كی قانونی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین ، موناقه‌شه‌یه‌كی ده‌ستوری ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین نه‌ك به ته‌وهین كه ئه‌مه سووك كردنی به‌رنامه مێژووییه‌كانی خۆمانه ، مه‌سه‌له‌ی تر كه ئه‌وان دیسان به گرنگی وه‌رده‌گرن ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له بازگه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌لكی كه دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌عامولی وه‌كو ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له ووڵاتێكی تره‌وه بێت ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار داوای ئیقامه‌شیان لێده‌كه‌ن و پێیان ده‌كه‌ن ، ئه‌مه كارێكه كه نا دروسته و رێگه پێنه‌دراوه مه‌فڕوزه ئێمه وه‌كو هاوڵاتی یه‌ك ووڵات ته‌عامول بكه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كتر ، پێویسته رێز له سه‌ردانیكه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بگرین كه دین ، ئه‌م كرده‌وه‌ی بازگه‌كان ته‌نها له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ساده نیه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك شاندی پسپۆر و بازرگان و كه‌سایه‌تیش هه‌یه ، به هاوڵاتی ووڵاتێكی تر ده‌زانن كه پێمان وایه ئه‌مه كارێكی خراپه .
ئێوه سه‌ردانی عێراق ناكه‌ن ، یه‌عنی (10)جار ده‌چنه به‌یروت و ئه‌سته‌نبول و دوبه‌ی و عه‌مان ، ته‌نها ئه‌و كاتانه دێن سه‌روبه‌ندی دروستكردنی كابینه‌كانی حكومه‌تی نوێ یان كه كێشه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه یان ئیستحقاقاتێك هه‌یه كه دێن له‌وێوه چارسه‌ر بكرێت ، پێویسته به پێچه‌وانه‌كه‌ی بێت به‌یه‌كه‌وه بژین و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌بێت له نێوان هه‌ردوولاماندا وه كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و وه پێكه‌وه هاوكاریه‌كی یان بڵیین ته‌نسیقێكی مه‌عریفیش به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین له رێگای سه‌نته‌ره‌كانی رۆشنبیری به‌یه‌كه‌وه ببین به هاوڵاتی یه‌ك ووڵات كه پێكه‌وه ده‌ژین ، ئێمه جگه له‌وه‌ش كه پێمان وایه كارێكی نادروسته له ناوه‌ڕاستی هه‌ولێر ئاڵای ئیسڕائیل له یه‌كێك له هۆڵه‌كان به‌رز بكرێته‌وه ، دڵنیان له كاتێكدا ڕێگه پێدراو نیه كه ئاڵای هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی كوردستانیش به‌رزبكرێته‌وه.
رێگا دان به به‌رزكردنه‌وه‌ی عه‌له‌می ئیسرائیل له‌م كاته‌دا بێ متمانه‌یی زۆر دروست ده‌كات له په‌رله‌مانی فیدڕاڵی بڕیاردرا كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل نه‌كرێت ، به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كانمان تێكده‌دات .
نه‌بوونی راگه‌یاندنێكی ئاراسته‌كراو به‌زمانی عه‌ره‌بی بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه مێژووییه‌كانی نێوان شیعه و كورد بۆ گه‌نجه‌كان و شه‌قامی هه‌ردوولا زۆر گرنگه .
به‌و سه‌ردانه كورتانه‌ی به‌غدا یان نه‌جه‌ف شه‌قام ئاگادار ناكرێته‌وه به‌ڵكو سه‌ردانی هه‌موو پارێزگاكان له‌هه‌ردوولا گرنگن .
بابه‌تی شایسته دارییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان زۆر به روونی باسكرا ، حكومه‌تی فیدڕاڵ نه‌ك ته‌نانه‌ت یارمه‌تی جووتیارانی كوردستان نادات به‌ڵكو پاره‌ی گه‌نمی وه‌رگیرا له لایه‌ن سایلۆكان له ساڵی ٢٠١٤ زۆر نه‌دراوه ته‌نها ئی كوردستان.
جوتیارانی كوردستان وه‌ك سووته‌مه‌نی شۆڕش دژی ڕژیمی ێه‌دام له جیاتی خه‌ڵات بكرێن بۆ عقوبه بدرێن.
شیعه له عێراق له ٣ بابه‌ت كۆده‌كرێته‌وه:-
١- مه‌رجه‌عیه‌تی پیرۆز
٢- نوخبه
٣- شه‌قام
هه‌ر یه‌كه و زمانی خۆی هه‌یه هه‌رێمی كوردستان له رێگای كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كان و هۆكانی ڕاگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌توانی له‌سه‌ر هه‌ر ٣ بابه‌تی چالاك بێت هه‌ر یه‌كه‌یان كاریگه‌ری خۆی هه‌یه زیاتر له‌مانه‌ش هێزه شۆڕشگێره‌كانی شیعه (فێائیل) و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌عوه‌ت بكرێن و هاوكاری بكه‌ن .
به‌شداری كردن له هه‌ر هاوپه‌یمانه‌تییه‌ك ببێته هۆی به‌هێزكردنی ناكۆكییه‌كانی ناوماڵی شیعه (به‌شداری پارتی له هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی) كارێكی خراپه و دۆستایه‌تی نێوانمان ناهێڵێ، به‌كارهێنانی جه‌یشێكی ئه‌لیكترۆنی له دژی پیرۆزییه‌كانی شیعه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن گه‌نجانی رۆژئاوا كه ئاگاداری مێژووی هاوبه‌شی شیعه و كوردنین زۆر ئیستفزازی و دوژمنكارانه‌یه .
له‌سه‌ر موقه‌ده‌ساته‌كانمان وه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاگاداری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان شیعه و كوردی ئه‌م رابردووه دوور و درێژه نین وه چه‌ند شه‌هیدی موشته‌ره‌كمان هه‌یه بۆیه ده‌بێت ئه‌مه‌ش كۆتایی پێ بێت .
سه‌عدی پیره نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌و وه‌فده وتیشی: ئێواره‌ی ٢٧/٦/٢٠٢٢ له به‌غدا، ده‌عوه‌ت كراین بۆ به‌شداریكردن له دیالۆگی داخراو له‌لایه‌ن مه‌عهدی عێراقی ئاماده كرابوو ( ئه‌و مه‌عهده له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ همام حمودی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت) ، كه‌سایه‌تی گرنگ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون بابه‌تی سه‌ره‌كی چۆنیه‌تی رزگاربوونی عێراق له‌م داخراوه‌یه (انسداد).
هه‌موو لایه‌ك كۆك بوون له‌سه‌ر لێك تێگه‌یشتن و رێزگرتن له ئیراده‌ی یه‌كتر ، كاركردن له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق ، دانانی یاسا بۆ مادده ده‌ستورییه‌كانی پێویستیان به یاسا هه‌یه دووركه‌وتنه‌وه له خیتابی پڕ كه‌راهیه‌ت .
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19