riklam

بە بیابانبوون هەڕەشە لە عیراق دەكات

عیراق 11:16 AM - 2022-07-02
سەرچاوە:GLOBE

سەرچاوە:GLOBE

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، دوو هۆكار هەیە بۆ سەرنەكەوتنی  پلانی كشتوكاڵ و زیادبوونی رێژەی بیابان لە وڵاتەكە بە شێوەیەك كە بیابان 15%  چەند ناوچەیەكی عیراقی گرتووەتەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندووە، نزیكەی 27 ملیۆن دۆنم زەوی وڵاتەكە بە بیابان بوون، كە دەكاتە 15% ی رووبەری عیراق و  هەڕەشەی بە بیابانبوونی 55% ی ناوچەكانی دیكەی عیراق هەیە.

لەو بارەیەوە راویە مەزعەل بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دارستانەكان و بەرەنگاربوونەوەی وشكەساڵی لە وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: بۆ خزمەتكردنی كەرتی كوشتوكاڵی رووەك و ئاژەڵ پشت بە ئاو دەبەسترێت، لەكاتێكدا كەمی بارانبارین لە ساڵی 2021 دا كاریگەری لەسەر كشتوكاڵ هەبووە.

وتیشی: رێگری كردن لە بە بیابانبوونی عیراق پێویستی بە كۆششی زیاتر هەیە و گرفتەكە تەنها بە وەزارەتی كشتوكاڵ چارەسەر ناكرێت.

راویە مەزعەل ئەوەشی خستوەتەڕوو: لەدەستدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان و گۆڕانیان بۆ بیابان دەگەڕێتەوە بۆ سەرنەكەوتنی پلانی كشتوكاڵی لەو ناوچانە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket