riklam

چەند بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگایەكی ئێران دەهەژێنن

جیهان 09:41 AM - 2022-07-02

دوو بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەندەری خەمیر لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێرانی هەژاند و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە.

لە سەعات 2 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2-7-2022 لە بەندەری خەمیر لە پارێزگای هورمزگان 29 بوومەلەرزە ڕوویداوە كە دوان لە بوومەلەرزەكان زۆر بەهێز بوون. بوومەلەرزەی یەكەم بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەی میهران لە نێوان بەندەری خەمیر و بەندەری لەنگە ڕوویداوە و بوومەلەرزەی دووەمیش لە هەمان شوێن بە گوڕی 6.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە و بە پێی ئامارە سەرتاییەكان تا ئێستا 5 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 50 كەسیش برینداربوون. 
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket