riklam

بەغدا بەشەدەرمانی ھەرێم وەك خۆی نانێرێت

کوردستان 09:27 AM - 2022-07-02

هەرێم راستەوخۆ دەرمان لە بەغدا وەردەگرێت،  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، ھیچ ساڵێك حكومەتی فیدراڵ بەشەدەرمانی ھەرێمی وەك خۆی نەناردووە.

لەوبارەیەوە دكتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە PUKmedia ی راگەیاند: دابەشكردن و دابینكردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی لە لایەن حكومەتی فیدراڵەوە بە شێوەی ناوەندییە و پشكی ھەر پارێزگایەك راستەوخۆ لە كۆگای ناوەندییەوە دابین دەكرێت و وەریدەگرن، واتا پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستانیش ھاوشێوەی پارێزگاكانی عیراق راستەوخۆ دەرمان لە بەغدا وەردەگرن و مانگانە ھەر پارێزگایەك پشكی خۆی ھەیە، لەبەر ئەوەش ھیچ جیاوازییەك نییە لای ئێمە و دەرمان ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەت تا ئێمە دابەشی بكەین.

لەبارەی ناردنی بەشە دەرمانی ھەرێمی كوردستان وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: بەپێی دەستوور دەرمان و پێداویستی پزیشكی ئەركی حكومەتی فیدراڵە و پشكی ھەرێمی كوردستانیش پێویستە 12% بێت، بەڵام ھیچ كاتێك لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە بەشەدەرمان وەك خۆی نەگەیشتووەتە ھەرێمی كوردستان و بەردەوام لەو رێژەیە كەمتر بووە.

PUKmedia بیلال بارزان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket