riklam

ئه‌مڕۆ له ‌مێژوودا

جیهان 08:43 AM - 2022-07-02

رووداوەكان:
1187: هێزەكانی سەڵاحەدین بە سەركردایەتی كوڕەكەی هێرشیانكردە سەر شاری (تەبەریە) لە فەلەستین.
1777: قەدەغەكردنی كۆیلایەتی لە ویلایەتی فیرمونتی ئەمریكی، ئەو ویلایەتە بوو بە یەكەمین ویلایەت كە كۆیلایەتی لە خاكی خۆیدا قەدەغەكرد.
1819: بەریتانیا بڕیارێكی دەركرد كە بەو پێیە نابێت كاركردن بە منداڵان ئەنجام بدرێت.
1853: سوپای ئیمبراتۆریەتی روسیا جەنگی راگەیاند دژ بە دەوڵەتی عوسمانی لە شەڕی (قرم).
1881: شارل گول گیتۆ تەقەیكرد لە سەرۆكی ئەمریكی جیمس جارفیڵد، و ئەو رووداوە بووە هۆی وەفاتكردنی لە 19 سێبتەمبەر.
1904: كۆچی دوایی چیخۆف، نوسەر و رووناكبیر و ئەدیبی رووسی.
1917: یۆنان جەنگی راگەیاند بەسەر ئیسپانیادا لە جەنگی یەكەمی جیهانی.
1940: سەركردەی نازی ئەدۆڵف هێتلەر فەرمانەكانی خۆی دەركرد بۆ سەركردە سەربازەكانی بۆ دانانی پلان بۆ داگیركردنی دوورگەكانی بەریتانیا.
1958: بە فەڕمی هەڵوەشاندنەوەی یەكیەتی نێوان شانشینی عێراق و ئەردەن راگەیەنرا.
1961: نوسەر و رووناكبیر و رۆماننوسی جیهانی هەمەنگوای سەعات 7:30 خۆی خۆی كوشتەوە بەهۆی  كێشەی نادیاری دەروونیەوە.
1962: دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی ( بڕوا) لە لایەن كەمال میرزا كەریم.
1963: ئەندامی سەركردایەتی حیزبی بەعس (ساڵح مەهدی عەمماش) هێرشەكانی سوپای عێراقی بۆ سەر شۆڕشی كورد بەوە ناوزەند كرد كە سەیرانێكی نیشتمانی هێزەكانی سوپای عێراقە بۆ بەهێزكردنی مەشقی سەربازیی لە وڵاتەكەدا.
1964: سەرۆكی ئەمریكی لیندون جۆنسۆن هەردوو یاسای مافەكانی مەدەنی و مافە سیاسەیەكانی ئیمزاكرد، و یاساكانی مافە مەدەنیەكان دادەنرێت بە گرنگترینی مافەكان لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا، و بە تایبەتی سەبارەت بە خەباتی زنجیەكان لە پێناوی بەدەستهێنانی مافەكانیان بە تەواوی وەك هاوڵاتیەك لە دەوڵەتی ئەمریكیدا.
1966: فەرەنسە یەكەمین ئەزموونی خۆی لە بواری ئەتۆمدا ئەنجامدا بە فەڕمی و ئەوەش بە تەقاندنەوەی بۆمبێك لە زەریای ئارامدا.
1967: راگەیاندنی یەكیەتی نێوان ڤیەتنامی باكوور و ڤیەتنامی باشووری جیاوەبوو لە ساڵی 1954ز وە و راگەیاندنی كۆماری ڤیەتنامی سۆشیالیستی.
1979: بەستنی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی قودس لە شاری (فاس)ی مەغریبی.
1982: موسڵمانبوونی بیریاری فەرەنسی رۆجیە گارۆدی.
1990: قەرەباڵغی لە ناو تونێلی (معێسم) لە یەكێك لە مەزارگەكانی حەج  كە بووە هۆی هەرەسهێنانی و وەفاتی 1426 حاجی.
1992: بۆ یەكەمجار لە عێراق یاسای كۆمەڵەكان دەرچوو كە بووە هۆی پێكهێنانی چەندین پارت و رێكخراوی نەتەوەیی و نیشتمانی و چینایەتی بە تایبەتی لە ریزی كورد لە شاری بەغداد.
1992: دانانی عەلی كافی بە سەرۆكی جەزائیر و ئەوەش بە تیرۆركردنی (محەمەد بوزیاف).
1996: تا 16/7 ئێران سنوری خۆی لەگەڵ ینك داخست، كە بەهۆیەوە ینك 50 ملیۆن دینار زیانی لێكەوت.
1996: تەواوبوونی كۆنتراكتی تەلەفزیۆنی مەد، لە بەلجیكا بەهۆی فشاری توركیا نەتوانرا تازەبكرێتەوە، كە ماوەی دوو ساڵ پەخشی بەردەوام بوو.
1997: بەڕێوەبەری حەوتەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئیسلامی ئێران ئەنجامدرا و محەمەد خاتەمی پۆستی سەركۆماری وەرگرت.
1998:  لە ڤییەننا كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە ژێر دروشمی (ئەوروپا و مەسەلەی كورد) بەڕێوەچوو.
2000: (ڤینست ڤۆكس) سەرۆكی پارتی نیشتمانی موحافیزكار لە مەكسیك بە هەڵبژاردن دەبێتە سەرۆكی وڵات و كۆتایی بە 71 ساڵەی باڵادەستی پارتی شۆرشگێڕی دەستوری دێنێت.
2000: دانانی فیسینتی فوكس بە سەرۆكی مەكسیك، تا ببێتە یەكەم كەسی مەكسیكی ئەو پۆستە وەربگرێت لە حیزبی نەیار لە ماوەی زیاتر لە 70 ساڵ.
2002: ستیف فوسیت بوو بە یەكەمین كەس كە هەستا بە سوڕانەوە بە دەوری زەویدا بەبێ وەستان و خۆی بە تەنها بە باڵۆنی هەوایی.
2003: هەڵبژاردنی شاری (فانكوفەر)ی كەنەدی بۆ لەخۆگرتنی چالاكیەكانی یاریە ئۆڵۆمپیە زستانەییەكانی ساڵی 2010ز و ئەوەش لە كۆبوونەوەیەك لە شاری براغ.
2008: ئازادكردنی (ئینگرید بیتانكۆر) پاڵێوراوی پێشووی سەرۆكایەتی كۆڵۆمبیا، كە 6 ساڵ لە لای یاخیبوانی بزووتنەوەی (فارك) دەسبەسەربوو.
2009: مەلیكی ئەردەن عەبدوڵای دووەمی كوڕی حسێن كوڕە گەورەی خۆی (حسێن)ی دانا بە وەلی عەهد و ئەوەش دوای پێنج ساڵ لە لابردنی براكەی حەمزەی كوڕی حسێن لە ویلایەتی عەهد.
2014: نیشتەجێبووە ئیسرائیلیەكان (محەمەد ئەبو خوزەیر)یان رفاند و تیرۆركرد لە قودس.
لەدایكبوون:
1492: ئیلیزابیس تیدور، كچی هنری حەوتەم مەلیكی ئینگلتەرە.
1862: ولیەم هنری براگ، زانای فیزیای ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1915ز.
1876: فیلهلم كونو، راوێژكاری ئەڵمانیا.
1877: هرمان هیسە، ئەدیبی سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1946ز.
1903: ئەلیك دۆگلاس هۆم، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1906: هانز بیتە، زانای فیزیای ئەتۆمی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1967ز.
1918: شێخ ئیمام، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری میسری.
1923: فیسوافا شیمبورسكا، ژنە ئەدیبی پۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1996ز.
1925: باتریس لومومبا، سەرەك وەزیرانی كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی.
1929: ئیمیلدا ماركۆس، ژنی سەرۆكی پێشووی فلیپین (فردیناند ماركۆس).
1930: كارلۆس مونعیم، سەرۆكی ئەرجەنتین.
1936: عومەر سلێمان، جێگری سەركۆمار لە میسر.
1942: فیسینتی فوكس، سەرۆكی مەكسیك.
1946: ریچارد ئەكسال، زانای ئەمریكی لە زانستەكانی دەمار و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 2004ز.
1957: بریت هارت، زۆرانبازی كەنەدی.
1969: جینی ریفیرا، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمریكی.
1985: ئاشلی تیسدال، ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1985: كوری برینجاس، ئەكتەری ئەمریكی.
1986: لیندزی لوهان، ژنە ئەكتەری و گۆرانیبێژی ئەمریكی.
وەفات:
1504: شتیفانی گەورە، فەیلەسوفی سویسری.
1566: نوستراداموس، پزیشك و پێشبینیكەری فەرەنسی.
1743: سبنسەر كومبتون، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1778: جان جاك رۆسۆ، فەیلەسوفی سویسری.
1850: رۆبەرت بیل، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1934: ئیرنست رۆم، عەسكەرتاری ئەڵمانی.
1961: ئیرنست هەمەنگوای، نوسەری ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1954ز.
1977: فلادیمیر نابوكوف، نوسەری ئەمریكی بە نەژاد روسی.
1989: ئەندریە جرۆمیكۆ، سیاسەتمەداری سۆڤیەتی.
1999: ماریۆ بوزو، رۆمانووسی ئەمریكی.
2005: زوقان هینداوی، سیاسەتمەداری ئەردەنی.
2010: رەباب، ژنە گۆرانیبێژی عێراقی.
2013: فەوزیە كچی فوئادی یەكەم، ژنە ئیمبراتۆری ئێرانی و كچی فوئادی یەكەم مەلیكی میسر.
جەژن و بۆنەكان:
ڤیستیڤاڵی بالیو سیینا لە (سیینا) لە ئیتالیا.

PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket