riklam

نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید کۆبووەوە

کوردستان 12:02 AM - 2022-07-02

بەرواری ١/٧/٢٠٢٢ ئان لیندێ وەزیری دەرەوەی سوید پێشوازی کرد لە شۆڕش قادر ڕەحیم نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید. 
لە كۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ کرا سەبارەت بە بارودۆخی هەنووکەی هەرێمی کوردستان و عێراق، و پەیوەندی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید و وەزارەتی دەرەوەی سوید. لە هەمان کاتدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە ڕەوەندی کوردی لە سوید و ئەو گەشەسەندنە سیاسیانەی کە لە سوید هاتوونەتە پێش.  
شۆڕش قادر ڕەحیم، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید نیگەرانی ڕەوەندی کوردستانی گەیاند بە وەزارەتی دەرەوەی سوید بە هۆی ڕوماڵە مێدیایەکانەوە سەبارەت بە بوون بە ئەندامی سوید لە هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ((ناتۆ)). جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە حکومەتی سوید ڕوبەڕووی ئەو پرسیارانە بێتەوە و ڕونکردنەوەی پێویست پێشکەش بە ڕەوەندی کوردستانی بکات لە سوید.
ئان لیندێ وەزیری دەرەوە سوید جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی سوید نیگەرانییەکانی ڕەوەندی کوردستانی بە هەند وەردەگرێت، حکومەتی سوید بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی پرسی کورد، لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پەیوەندیە سیاسیەکانیتر وپشتیوانی دەکەن لە بەرەوپێشچوونی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket