riklam

دوبز.. تەرمی منداڵێك بە خنكاوی دۆزرایەوە

کوردستان 01:58 PM - 2022-07-01

توركی فەلاح شمەری ئەو مێردمنداڵەیە كە ماوەی سێ رۆژە هیچ هەواڵێكی نەبوو دواجار لە نزیك پرۆژەی ئاوی دوبز بە خنكاوی دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دوبز بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ماوەی سێ ڕۆژە تیمەكانی پۆلیس و فریاكەوتن سۆراخی ئەو مێردمنداڵەیان كرد و دواجار تەرمەكەیان لە ناو پڕۆژی ئاوی دوبز بە خنكاوی دۆزییەوە. 

سەرچاوەكە وتیشی: لە ئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە كرایەوە بۆ دەستنیشانكردنی هۆكار و چۆنێتی خنكانی منداڵەكە. 

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە كەسوكاری منداڵەكە ڕایانگەیاندووە كە ئەوان ئاگادار نەبوون كەمنداڵەكە لە ماڵەوە چوەتە دەرەوە و زۆرجار بە مەبەستی مەلەكردن چۆتە ئەو شوێنە، بەڵام دواجار نەگەڕاوەتەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بە دوایدا گەڕاون تا ئەمڕۆكە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

PUKmedia ئازاد شكور 
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket