riklam

یاداشتێك بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاراستەی حكومەت دەكرێت

کوردستان 01:56 PM - 2022-07-01

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت لیژنەتایبەتەكانی پەرلەمان لەهەوڵەكانیان بۆ گەڕانەوەی ماف و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران بەردەوامن، بەتایبەتی بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.
ئاماژەبەوەش دەكات بەهۆی زیادبوونی داهات و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی، كاتی ئەوە هاتووە داواكاری مووچەخۆران و چین و توێژەكان جێبەجێ بكرێت، تەئكیدیشیكردەوە  بۆ ئەو مەبەستە یاداشتیكیان ئاراسیەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.
رۆژان شەهید حەمەڕەش ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: پرسی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان، یەكێكە لەو بابەتانەی بەردەوام لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان  جەختی لەسەر كراوەتەوە، تاكو هەرچی  زووە ئەو مافە بۆ فەرمانبەران بگەڕێتەوە.

وتیشی: دیارە هۆكاری راگرتنی پڕۆسەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و زیادكردنی موچەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بۆ قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە گەڕاندۆتەوە، بەڵام ئێستا بارودۆخە بەشێوەیەكی ترە و نرخی نەوت بەرزە، كە بەهۆیەوە داهات زیادیكردووە و تاڕادەیەكی باش قەیرانمان تێپەڕاندوووە.

 راشیگەیاند: جگە لە پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، ئێمەوەك پەرلەمانتاران جەختمان  لە جێبەجێكردنی داواكاری  فەرمانبەرانی گرێبەست و خۆبەخشەكان و سێ یەكەمەكانی زانكۆ و رەخساندنی هەلی كار و پرۆژەی خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆشمان كردۆتەوە .

ئەو پەرلەمانتارە تەئكیدیكردەوە ئەوان وەك پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان بەردەوام دەبن لەبەدواداچونی ئەو داواكارییانەو گەڕانەوەی مافی فەرمانبەران و هاوڵاتیان بەگشتی، لەو پێناوەش یاداشتمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، تاكو ئەوانیش حكومەت ئاگەدار بكەوەو لەكاتی پێویست وەزیرەكان بانگهێشتی پەرلەمان بكەن.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket