riklam

داوا دەكرێت لە مەرزی كێلێ گەشتیاران بە پاسپۆرت هاتوچۆ بكەن

کوردستان 11:01 AM - 2022-07-01

مەرزی كێلێ یەكێكە لە مەرزە ناڕەسمییەكان كە دەكەوێتە سنووری قەزای پشدەرەوە، ساڵانێكە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران تێدا دەكرێت تا ئێستاش بەڕەسمی لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە نەناسێندراوە.

لەوبارەیەوە جەوهەر ڕەسوڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ڕاپەڕین لەچاوپێكەوتنێكی تایبەتدا بە PUKmedia  ڕاگەیاند: لەدوای سەردانیكردنی چەند لیژنەیەكی تایبەت بە دەروازە نێودەوڵەتییەكان، كێلێ یەكێك بووە لەو دەروازانەی كە هەمو مەرجەكانی بەڕەسمی بوونی تێدایە، ئەوەشی ڕێگری سەرەكییە لەبەردەم بەڕەسمی بوونیدا، ئەو گرفتە سیاسیانەیە كە لە نێوان حكومەتی هەرێم و ناوەنددا ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاند: داواكارم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مەرزی سەیران بەن، گەشتیاران بتوانن بە پاسپۆڕت هاتوچۆی ئێران بكەن. 

PUKmedia ئاڕاز ڕەسوڵ 
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket