riklam

لەدەربەندی رانیە 5 كەس رزگاركران

کوردستان 04:17 AM - 2022-07-01

شەوی رابردوو لەدەربەندی رانیە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی راپەڕینەوە 5 هاووڵاتی رزگاركران.

نەقیب عەلی قادر ووتەبیژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری،شارستانی،راپەرین بە PUKmedia   رایگەند: ئەمشەو  تیمی غەواسی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەرین   5  پێنج ھاوڵاتیان  كە لە دەربەندی ڕانیە ( زێی بچوك ) گیریان خواردبوو رزگاركرد.
وتیشی: دوای ئاگادار كردنەوە تیمی غەواس بەسەرپەرشتی نەقیبی پۆلیس عەبدەلخالق نەجــم حەسـەن    ئەفسەری ئێشكگر گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا ھەر پێنچ ھاوڵاتیەكە بەسەلامەتی ڕزگار بكەن. 
رونیشكردەوە:ھاوڵاتیەكان بەمەبەستی ڕاوە ماسـی ڕویان لە زێی بچوك كردبوو دوای ئەوەی بەلەمەكەیان لە كار دەكەوێت نەیانتوانی بوو بگەڕێنەوە.
PUKmedia محەمەد رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket