riklam

90 هەزار کەس فۆرمیان بۆ یەکەی نیشتەجێبوون پڕکردۆتەوە

کوردستان 10:20 PM - 2022-06-30

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-6-2022، بەمەبەستی تاووتوێكردنی پرسی یەكەكانی نیشتەجێبوون و وەرگرتنی زانیاریی ورد لەسەر میكانیزمی دروستكردن و دابەشكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەسانی كەمدەرامەت كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-6-2022 لیژنەی ئاوەدانكردنە و وەبەرهێنان، بەسەرپەرشتیی هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لیژنەكە، لە هۆڵی پەناگیری لە تەلاری پەرلەمان لەگەڵ د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و شاندی یاوەری كۆبووەوە.

سەرەتای كۆبوونەوەكە سەرۆكی لیژنەكەی پەرلەمان وێڕای پێشوازیكردن لە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و شاندی یاوەری، ئامانجی كۆبوونەوەكەی روونكردەوە،  بەمەبەستی ئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداربێت لە پرسی درووستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوونە و داوای لە سەرۆكی دەستەكە كرد روونكردنەوەی پێویست لەسەر شێوازی دروستكردن و میكانیزمی دابەشكردنی و جۆر و كوالێتی ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون بخاتە بەردەم ئەندامانی لیژنەكە.

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند: لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا پڕكردنەوەی فۆڕمی دابەشكردن دەستیپێكردووە و تائێستا نزیكەی 90 هەزار كەس لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان فۆڕمیان پێشكەش كردووە، و پرۆسەكە تا ڕۆژی 2-7-2022، بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند: جگە لەو خێزانانەی ژیانی هاوسەرگیرییان پێكهێناوە، ئەو كوڕ و كچانەی كە تەمەنیان لە 30 ساڵ زیاترە و ژیانی هاوسەرگیرییان پێكنەهێناوە، مافی ئەوەیان هەیە فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە،  ئاماژەی بەوەش كرد شوقەكان بەپێی ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەش دەكرێت.

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان وتیشی: سەبارەت بە قەبارەی شوقەكانیش، سێ جۆر شوقەی جیاوازن، بەشێكیان 80م و بەشێكیان 100م و بەشێكی دیكەیان 120م دەبێت.

د. محەمەد شوكری ئاماژەی بەوەشكرد: شێوازی پارە وەگرتنەكەش ، بە ڕێژەی 30% ی نرخی شوقەكە لە كەسانی سوودمەند وەردەگیرێت و بڕی پارەی قەرزەكە لەماوەی 12بۆ 15ساڵ بە قیستی مانگانە تەواو دەكرێت.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئەندامانی لیژنەكەی پەرلەمان كۆمەڵێك سەرنج و تێبینییان خستەبەر دەستی سەرۆكی دەستەكە و راشیانگەیاند: پێویستە بەزووترین كات ئەم پڕِۆژەیە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و پڕِۆژەی هاوشێوەی تری بەدوادا بێت، بۆئەوەی زۆرترین خەڵكی شایستە سوودمەند ببێت.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش، سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خستەڕوو.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket