riklam

وەزارەتی رۆشنبیری رەخنە لەشێوازی گواستنەوەی رووداوەكانی كوشتن دەگرێت

کوردستان 09:35 PM - 2022-06-30

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-6-2022 بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی رۆشنیری رایگەیاند، ئەو جۆرە شێوازانەی گواستنەوەی رووداوە توندوتیژەییەكان لەلایەن هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن پێشێلكردنی مافی خەڵك و تاكە،  وەزارەتی رۆشنیری بەپێویستی دەزانی داواكاری گشتی و دادگاكان رۆڵی زیاتریان هەبێت.

شیروان عەوڵا بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپەمەنی وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ماوەیەكەكە لەكاتی رووداوەكانی كوشتن ‌و ئەو تاوانانەی لەناوچە جیاوازەكانی كوردستان ئەنجامدەدرێ، بەداخەوە لەجیاتی گەیاندنی زانیاری و خستنەڕووی راستیەكان، بەجۆرێك دەگوازرێتەوە كە بە شێوەیەك كاریگەری نەرینی لەسەر دڵ و دەروونی هاووڵاتیان دروست دەكات.

وتیشی: گەورەكردنی رووداوی كوشتن و كێشە كۆمەڵایەتییەكان بەگشتی و قسەكردن لەگەڵ كەسی یەكەمی قوربانیەكان، لەلایەن بەشێكی زۆر لەكەناڵەكان راگەیاندن،  گونجاو نیە و پێشێلكردنی مافی تاك و خەڵكە، هەروەها  ناكرێ  چەند دەقەیەك دوای رووداوەكە دیدارو چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسوكاری قوربانیەكان بكرێت، كە لەحاڵەتێكی ئاسایی و بارودۆخێكی باشی دەروونی دانیە و بەتایبەت هەندێكجار بەشێوەی راستەوخۆ دەگوازرێتەوە.

راشیگەیاند: راستە رۆژنامەنووس ئازادە لە بەدەستهێنانی زانیاری و گواستنەوەی رووداوەكان، بەڵام نابێت لەڕێگای ئەو رووماڵە مافی كەسانی تر پێشێلبكرێ و ژیانی خێزانەكان بخاتە مەترسیەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە وەكو وەزارەتی رۆشنبیری حكومەت هەرێمی كوردستان بە ئەركی خۆمان هەستاوین، لە دەركردنی رێنمایی و ئاگاداركردنەوەی كەناڵەكانی راگەیاند، كە رەنگە هەر ئەوەندە  سنووری دەسەڵاتی یاسایی ئێمە بێت، بەڵام هەنگاوی دووەم دەكەوێتە  سەر  داواكاری گشتی و دادگاكان كە پێویستە ئەوان رۆڵی خۆیان ببینن.

راشیگەیاندووە:  لەكاتی ئێستا چەندین دۆسیەی پێشلكاری كەناڵ و میدیاكاران  لەداواكای گشتی و دادگاكان هەیە، بەڵام وەكو پێویستە رێوشێوێنی پێویست نەگیراوتەبەر و دۆسیەكان یەكلانەكراوەتەوە، هاوكات ئەوەی پەیوەندی بە  تۆڕكۆمەڵایەتیەكان و پەیجەكانی تاكەكەسیەوە هەیە.

 شیروان عەوڵا وتی:  هەرچەندە تارادەیەك دەتواندرێ ئیجرائات لەگەڵ تەلەفزیۆن و كەناڵە رەسمییەكان بكرێت، بەڵام سەبارەت بە تۆڕە كۆمەڵامەیەتییەكان  زەحمەتە بەیاسا و رێنماییەكان كۆنترۆڵ بكرێت.

تەئكیدیشیكردەوە: لەرێگای هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان و بڵاوكردنەوی رۆشنبیری،  پێویستە مەترسیەكانی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە رووداوانە بخرێتەڕوو، تاكو هەموولایەك هەست بەبەرپرسیاریەتی بكەن و ئاستێك بۆ ئەو دیاردەیە دابنرێت.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket