riklam

بڕیاری نوێ لەبارەی قەدەغەكرنی چەكی بێ مۆڵەت دەدرێت

کوردستان 09:00 PM - 2022-06-30

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-6-2022. پاش بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی قەدەغەكردنی چەكی بێ مۆڵەت و پشت بەستن بە ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بریارێك دەركرا.

بریارەكان بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
‎یەكەم: لە رێكەوتی 30-6-2022 سەرجەم لایەنه پەیوەندیدارەكان ئاگاداركرانەوە كە سەرجەم ئەو   بازاڕ و دوكانانه دادەخرێن كە كاری فرۆشتنی چەكی تێدا ئەنجام دەدرێت. 

‎دووەم: هەریەكە لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە راسپێدران كاری پێویست ئەنجام بدەن رێگری بكەن لەهەموو جۆرە مامەڵەیەك كە بە چەكەوە ئەنجام بدرێت و بەردەوام لە رێگەی دانانی خاڵی پشكنین دەست بەسەر چەكی بێ مۆڵەتدا بگرن.

‎سێیەم: داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەكەین پابەند و هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بن لە پێناو رەخساندنی كەشێكی ئارام بۆ سەرجەم هاووڵاتیان.

PUKmedia فەرحان حەمە خان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket