riklam

قەدەغەكردنی چەكی بێ مۆڵەت ئیدارەی راپەرینیش دەگرێتەوە

کوردستان 06:08 PM - 2022-06-30

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-6-2022 ئیدارەی راپەرین  رایگەیاند، قەدەغەكردنی چەكی بێ مۆڵەت بۆ پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی رووداوی نەخوازراوی كوشتن و هەڵكوتانە بۆ سەر ماڵی خەڵك.

دەقی راگەیەندراوەكە:

 بە مەبەستی جێبەجێ كردنی فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامانجی سنوورداركردنی دیاردەی ناشارستانیی چەك هەڵگرتن سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ 30-6-2022 سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین سەرپەرشتیی كوبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی راپەرینی كرد .

 لە كۆبوونەوەكەدا  زەروورەتی جێبەجێ كردنی ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی رووداوی نەخوازراوی كوشتن و هەڵكوتانەسەر خەڵك تەئكیدی لێكرایەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران بە وردی و حەكیمانە میكانیزمی گونجاو و كردەیی بۆ جێبەجێكردنی بگرنەبەر ،  تا بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەك دەرەتانی ژیانێكی ئارام و ئاسوودە بۆ هاووڵاتیانی سنوورەكەمان فەراهەم بكەین.

PUKmedia راگەیەنراوی ئیدارەی گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket