riklam

خاتوو شاناز كچە یاریزانەكانی سلێمانی خەڵاتدەكات

کوردستان 05:48 PM - 2022-06-30

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-6-2022، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خەڵاتی رێزلێنان بە كچە یاریزانەكانی هەڵبژاردەی سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی دەبەخشێت و پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێكردنی داواكانیان دەردەبڕێت.

خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشین
خاتوو شاناز بۆ كچانی سلێمانی هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق:   
 سەركەوتنتان سەركەوتنی كورد و سەركەوتنی سلێمانییە و سەربەرزم پێتان

خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، ڕاپەڕینی(ی.ن.ك) بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی فوتساڵی كچانی عێراق و بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی جامی هەڵبژاردەكانی رۆژئاوای ئاسیا، خەڵاتی رێزلێنان بەكچە یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی دەبەخشێت و پشتیوانی بۆ جێبەجێكردنی داواكانیان دەردەبڕێت و دەڵێت: سەركەوتنتان سەركەوتنی كورد و سەركەوتنی سلێمانییە و سەربەرزم پێتان.

لەو دیدارەدا كە ئەمڕۆ 30-6-2022، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبارودۆخی یاریزانەكانی پرسیەوە و لەسەر داوا و پێشنیازێكیان، بەڵێنی پێدان پشتیوانیان بكات بۆئەوەی لەهۆڵێكی وەرزشی سلێمانی بتوانن راهێنان بكەن و شوێنی تایبەتیان هەبێت تا كچانی شاری شاران ئاست و توانای وەرزشیان زیاتر پەرەپێبدەن و لە تۆماركردنی سەركەوتنی زیاتر بەردەوام بن، پشتیوانتان دەبم.

خاتوو شاناز وتیشی: ئەم سەركەوتنەتان تۆماركردنی شانازی و دەستكەوتێكی تری مێژووییە لەسەر ئاستی ئاسیا بۆ بواری وەرزش و زۆر دڵخۆشم و سەركەوتنتان سەركەوتنی كورد و سەركەوتنی سلێمانییە و سەربەرزم پێتان.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، كچانی سلێمانی هەڵبژاردەی فوتساڵی كچانی عێراق، باسی بارودۆخی وەرزش و كچانی وەرزشكاریان كرد و سوپاسگوزاری خۆیان دەربڕی بۆ هەڵوێست و بەسەركردنەوە و پشتیوانیەكانی خاتوو شاناز بۆ بواری وەرزش و بەتایبەت كچانی وەرزشكار.

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket