riklam

ڕێبەر ئەحمەد: زۆربەی شوێنەكانی چەك فرۆشتن داخران

کوردستان 05:33 PM - 2022-06-30

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: دەستی هێزە ئەمنییەكان بۆ جێبەجێكردنی یاسا كراوەیە.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: فەرمانی داخستنی شوێنەكانی چەك فرۆشتن چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و چەندین شوێنی چەك فرۆشتن داخراون و شوێنی چەك هەڵگرتن بۆ پێشمەرگە دروست دەكەین بۆ ئەوەی چەك لەگەڵ خۆیان نەبەنەوە و لەوبارەیەوە لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە قسەم كردووە.

ڕێبەر ئەحمەد سەبارەت بە چەك هەڵگرتن وتیشی: لە هیچ كەسی قبوڵ ناكەین چەكی بێ مۆڵەت هەڵبگرێت لە هەر پۆستێكدا بێت.

لەبارەی شوێنەكانی چەك فرۆشتن وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند: پێویستە هەموو شوێنەكانی چەك فرۆشتن دابخرێن و ئەو كەسانەی كە دەستگیر دەكرێن دەبێت لە زووترین كاتدا كەیسەكانیان یەكلا بكرێتەوە بۆ ئەوەی كێشەی گەورەتری لێنەكەوێتەوە و هاوكاتیش هەر كەس دەستكاری تابلۆكانی ئۆتۆمبێل بكات دەستگیر دەكرێت.

ڕێبەر ئەحمەد وتیشی: ئەو كەسانەی كە چەك هەڵدەگرن دەبێت لای حكومەت بایۆمەتریان هەبێت و ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی چەك هەڵگرتن وەردەگرن دەبێت پشكنینی دەروونیان بۆ بكرێت.  
PUKmedia  تایبەت
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket