riklam

قوباد تاڵەبانی: كار دەكەین بۆ كەمكردنەوەی ڕۆتین

کوردستان 05:09 PM - 2022-06-30

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە رۆبەرت پاڵەدینۆ كۆنسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و كەمكردنەوەی رۆتین لە دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم تاوتوێ كرا.

لە كۆبوونەوەكە كە رۆژی پێنجشەممە 30-6-2022 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆبەرت پاڵەدینۆی كرد كە لەماوەی كاركردنیدا لە هەولێر رۆڵی گەورەی بینیوە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەشی وەك كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتوویدا.

لە تەوری سەرەكی كۆبوونەوەكەدا باسی چۆنییەتی بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و كەمكردنەوەی رۆتین لە دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم كرا. 

لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران پلانی حكومەتی باس كرد بۆ گەشەپێدانی كەرتی تایبەت و رایگەیاند ئامانجی حكومەتە لەڕێی بەهێزكردنی كەرتی تایبەتەوە ژێرخانی ئابوری هەرێم بەهێز بكات و هەلی كاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێنێت. 

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكرد لەپێناو كەمكردنەوەی رۆتین  لەم دوایانەدا لەگەڵ وەبەرهێنەران كۆبووەتەوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەت كاردەكەن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كەمكردنەوەی رۆتین.

لە كۆبوونەوەكەدا كۆنسوڵی گشتی ئەمریكا سوپاسی قوباد تاڵەبانی كرد كە لەماوەی رابردوودا هاوكاریان بووە لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و ئەمریكا. هەروەها ستایشی هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری لە كوردستان.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket