چەند پێشنیارێك بۆ رێگریكردن لە توندوتیژی دەخرێنەڕوو
کوردستان 05:04 PM - 2022-06-30
ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-6-2022 كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسان لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند، هۆكاری چارەسەرنەكردنی كێشەكان بۆ نەبوونی سەنتەری توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونییە لەگەرەكەكانداو دانەمەزراندنی دەرچووانی كۆمەڵناسی و دەروونناسی و كاری كۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوە.
ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:
بەیاننامەیەك لەكۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستانەوە سەبارەت بە زیادبوونی كوشتن و توندوتیژی
بەرێزان / سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
بەرێزان وەك كۆمەڵناسان و دەروونناسان و توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونی ڕایدەگەیەنین كەهۆكاری زیادبوونی كوشتن و توندوتیژی، چارەسەرنەكردنی كێشە كۆمەڵایەتی و دەروونییەكانە، كەرۆژ بەرۆژ لەزیادبووندان، هۆكاری چارەسەرنەكردنی كێشەكانیش، نەبوونی سەنتەری توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونییە لەگەرەكەكانداو دانەمەزراندنی دەرچووانی كۆمەڵناسی و دەروونناسی و كاری كۆمەڵایەتییە، وەك ئەوە وایە كە نەخۆشی كۆرۆناو كۆلێرا بڵاوبووەوە، نەخۆشخانەو پزیشكمان نەبێت!! وەك پسپۆری بوارە كۆمەڵایەتی و دەروونییەكان و ئەمانەتی زانستی و پیشەیی، بۆ چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتی و دەروونییەكان و كەمكردنەوەی دیاردەی كوشتن و توندوتیژی داوا لەبەرێزتان دەكەین كە:
1- لەهەموو گەرەكێكدا چۆن نەخۆشخانەو قوتابخانە هەیە، سەنتەری خزمەتگوزاری دەروونی و كۆمەڵایەتی دابمەزرێنن و ستافێك لە دەروونناس و كۆمەڵناسی بۆ دابنێن.
2- لەهەموو قوتابخانەو زانكۆو پەیمانگایەكدا، توێژەری دەروونی وكۆمەڵایەتی دابمەزرێنن.
لەگەڵ رێزدا
PUKmedia كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا
03:47 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2023-09-27
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
10:27 AM - 2023-09-27
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
09:54 AM - 2023-09-27
سەروتاری راگەیاندن
08:51 AM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی هێزێكی سەرەكی پڕۆسەی سیاسییە
کوردستان 03:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
عیراق 02:28 PM - 2023-09-27 -
وتەبێژی کۆنگرە: لە یەکەم رۆژی کۆنگرە لیژنەکان پێکدەهێندرێن
کوردستان 11:21 AM - 2023-09-27 -
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:09 AM - 2023-09-27 -
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
کوردستان 10:27 AM - 2023-09-27 -
سەرۆک بافڵ: هاوبەشی ئازار و ماتەمی قوربانییەکانی حەمدانییەین
کوردستان 10:18 AM - 2023-09-27 -
ستران عەبدوڵڵا: گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین
کوردستان 10:11 AM - 2023-09-27 -
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
کوردستان 09:54 AM - 2023-09-27