riklam

خولێك بۆ بەرزكردنەوەی توانای میدیاكاران بەڕێوەدەچێت

کوردستان 03:44 PM - 2022-06-30

بەشی نەخشەدانانی مەكتەبی راگەیاندن خولێك بۆ بەرزكردنەوەی ئاست و توانا و لێوەشاوەی راگەیاندنكاران دەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-6-2022،  بەشی نەخشەدانانی مەكتەبی راگەیاندن بە هاوكاری دەزگای میدیایی كەركوك خولێكی دوو رۆژەی  لە هۆڵی ناوەندی پێگەیاندنی عادل موراد لە شاری كەركوك كردەوە ، خولەكە بۆ بەرزكردنەوەی ئاست و توانا ولێوەشاوەی راگەیاندكارانی دەزگای میدیایی كەركوك و راگەیاندنی  مەڵبەندەكانی سنووری پارێزگای كەركوكە، خولەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ  بەردەوام دەبێت،  لەلایەن كۆمەڵەێک مامۆستا و پسپۆری  زانستی میدیاییەوە وانەکان دەوترێتەوە.

مەلا ئاریان ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی  لە لێدوانێكیدا بۆ  PUKmedia  وتی: ئاستی بەشداریكردنی راگەیاندنكارانی دەزگای میدیایی كەركوك لە خولەكە لە ئاستێكی باشدا بووە و خولەکە بە شێوەیەكی ئەكادیمی بەڕێوەدەچێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket