riklam

ئەندازیارێكی نەوت: كەركوك و هەرێم ناتوانن گاز هەناردە بكەن

کوردستان 03:05 PM - 2022-06-30

سەرۆكی ئەندازیارانی كۆمپانیای نەوتی باكور فەرهاد حەمزە ڕایدەگەینیت كەوا لە كیڵگەكانی كەركوك رۆژانە توانای بەرهەم هێنانی 400 ملیون پێ سێجای هەیە و رۆژانە300 ملیۆن پێ سێجای دەڕوات بۆ كۆمپانیای گازی باكوور بۆ دابینكردنی گاز ماڵان و كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا ئەوەشی دەمێنیتەوە هەڵدەگیرێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی شوێنەكانی تر بەوەش كەركوك ناتوانێت گاز هەناردەی توركیا بكات.

 لەهەمان كاتدا هەرێمی كوردستانیش خاوەن دوو كیڵگەی بەرهەمهێنانی گاز كە دەكەوێتە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی قادر كەرەم كە یەدەگی هەردوكیان 3 تریلون و 9 ملیون پێ سێجایە و كۆمپانیای داناگاز ئەركی دەرهێنانی لە ئەستۆ گرتووە وبەرهەمی رۆژانەیان 450 ملیون پێ سێجایە كەساڵی 2025 دەگاتە 950 ملیۆن پێ سیجایە بەوەش هەرێمی كوردستان ناتوانێت گاز هەناردە بكات تا ساڵی 2030یش چونكە لەو گازەی بەرهەمی دینێت ناتوانێت پێداویستیەكانی خۆی پر بكاتەوە، ئەگەر كەركوك و هەرێمی كوردستان ئەو كارە بكەن بەو واتایە دێت لەدەمی خەڵكی دەگرنەوە وهەناردەی دەكەن وقەیرانیكی گەورەی گازیش دروست دەبێت.

PUKmedia  ئازاد شكور 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket