riklam

سەرۆكی حكومەت: داوا لەخەڵك دەكەم چەكەكانیان رادەستی حكومەت بكەن

کوردستان 01:01 PM - 2022-06-30

سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوا لەوەزارەتی ناوخۆ دەكات هەرچی شوێنی چەك فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەكی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، داواش لە خەڵكی كوردستان دەكات چەكی بێ مۆڵەت رادەستی حكومەت بكەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاككردنەوەی كوردستان لە چەكی بێ مۆڵەت.
دوای دوو رووداوەكە خوێناوییەكەی كە لەماوەی دوو رۆژدا لەهەولێر روودایداو بەهۆیەوە دوو مامۆستای زانكۆو ژن و مێردێك كوژران، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا دەڵێت: ئەمڕۆ داوام لە وەزارەتی ناوخۆ كرد هەرچی شوێنی چەك فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەكی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵك. 
سەرۆكی حكومەت راشیگەیاند: ئاسایشی خەڵك و وڵاتی خۆمان ناكەینە قوربانی خراپكاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم، چەكی بێ مۆڵەت رادەستی حكومەت بكەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاككردنەوەی كوردستان لە چەكی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەكردن بەچەك رێكدەخرێتەوە.
لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا دەڵێت: داوا لە دادگاكان دەكەم، چاوپۆشی و كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی یاسا نەكەن و دڵنیاشیان دەكەمەوە كە بەهەموو شێوەیەك، پاڵپشت و هاوكاریان دەبین.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket