riklam

حكومەتی عیراق رێگرە لەكردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك

کوردستان 12:20 PM - 2022-06-30

دوای ئەوەی لەچەند ساڵی رابردوودا چەندین رێكار گیراونەتەبەر بۆ گۆڕینی فڕۆكەخانەی سەربازی كەركوك بۆ فڕۆكەخانەیەكی مەدەنی نێودەوڵەتی و هەنگاوە كردارییەكانی دروستكردنی فڕۆكەخانە مەدەنیەكە گیراوەتەبەرو ماوەی ساڵێكیشە فڕۆكەخانەكە تەواو بوە، بەڵام تائێستا نەكراوەتەوە.
لەبارەی هەنگاوەكانی دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگاری كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: فڕۆكەخانەكە لەئێستادا فڕۆكەخانەیەكی  ئامادەیە بۆ كردنەوەو ساڵێكیش دەبێ، تەواو بوەو هەموو مەرجەكانی دروستكردنی فڕۆكەخانەی بۆ دامەزراوە، بەڵام نەكراوەتەوە.
وتیشی: بۆ خۆی فڕۆكەخانەكە بەپێی ڕێكاری یاسایی دروستكراوەو مۆڵەتی رەسمی هەیە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەو لەماوەی رابردوو 9  فەرمانگەی بۆ پێكهاتوە وەك هەر فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی و هەموو مەرجێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بۆ كراوە، بەڵام نەكراوەتەوە.
عەلی حەمادی لەبارەی هۆكاری نەكرنەوەی وتی: ئێمە ناڵێین بەهۆكاری سیاسی نەكراوەتەوە، بەڵام پێمانوایە زانیاری نادروست لەبارەیەوە بەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق گەیەنراوە كە تائێستا رەزامەند نیە بكرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەچەند رۆژی رابردوو وەفدێكی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران هاتنە كەركوك و ئەو پرسەمان بۆ رونكردنەوەو هیوادارین لەداهاتویەكی نزیكدا گرێ كوێرەكان بكرێنەوەو فڕۆكەخانەكە بكرێتەوە.
یاریدەدەری پارێزگاری كەركوك باسی لەوەشكرد: كردنەوەی فڕۆكەخانەكە بۆ كەركوك گرنگی زۆری هەیە لەوانە دەروازەیەك دەبێت بۆ بەستنەوەی كەركوك بەجیهانەوە، دەرگا واڵا دەكات بەڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی ڕوبكەنە كەركوك، هەلی كار بۆ سەدان كەس لەشارەكە دەڕەخسێنێت و جوڵەی بازرگانی و ئابوری لەكەركوك زیاتر دەكات و بەپێی یاساش 21٪ی ئەو گومرگەی لەو فڕۆكەخانەیە بەدەستدێت بۆ كەركوك دەبێت و چەندین گرنگی تر و تەنانەت لەڕووی رۆشنبیری و كلتوریشەوە وادەكات ناوبانگی كەركوك زیاتر لەجیهاندا بڵاوبێتەوە.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد – كەركوك 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket