riklam

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌ حزبی شیوعیی كوردستان ده‌كات

کوردستان 12:11 PM - 2022-06-30

سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌بروسكه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له‌حزبی شیوعیی كوردستان ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، حزبی شیوعیی كوردستان ھه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ھه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامی دیموكراسی و نیشتمانیی به‌رز بووه‌، بنه‌ماكانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، دوو چه‌مكی پیرۆز و دیاری ئه‌م حزبه‌ن.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌ڕێز دكتۆر كاوه‌ مه‌حمود، سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان..
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی..
به‌بۆنه‌ی (٢٩) بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعیی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سكرتێر، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین.
ھیواخوازین ئه‌م یاده‌ جوانه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و ته‌باییی زیاتری نێوان سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، ھه‌میشه‌ له‌ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامدابن.
مێژووی ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعیی كوردستان، مێژوویه‌كی پڕ له‌ سه‌روه‌ری و شانازییه‌ بۆ ھه‌موو لایه‌ك، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا وه‌ك ھێزێكی میانڕه‌و ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و به‌رچاوی ھه‌بووه‌ له‌ یه‌كخستنی گوتاری سیاسی و یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كوردی.
حزبی شیوعیی كوردستان، ھه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ھه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامی دیموكراسی و نیشتمانیی به‌رز بووه‌، بنه‌ماكانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، دوو چه‌مكی پیرۆز و دیاری ئه‌م حزبه‌ن كه‌ له‌سه‌ری دامه‌زراوه‌، ئومێده‌وارم وه‌ك ھه‌میشه‌ له‌سه‌ر ڕێباز و ھه‌ڵوێسته‌ نیشتمانییه‌كانی به‌رده‌وام بێت و گه‌شه‌ بكات.

جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، شاد و سه‌رفرازبن..

د. ڕێواز فائق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢٢/٦/٣٠

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket