riklam

هه‌ولێر.. دوو كه‌س كوژران

کوردستان 11:00 AM - 2022-06-30

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران و ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان رایگه‌یاند: بكوژ و كوژراوه‌كان خزمی یه‌كترن و به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته‌ نێوانیان و له‌ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژراون.

په‌یامنێرمان له‌هه‌ولێر راشیگه‌یاند: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كوژراون، ژن و مێردبوون و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانيش له‌لایه‌ن برای ژنه‌كه‌وه‌ كوژراون و پاشان هه‌ڵهاتووه‌.
رووداوه‌كه‌ له‌گه‌ڕه‌كی سورچیان له‌هه‌ولێر روویداوه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.
PUKmedia سه‌رباز محه‌مه‌د / هه‌ولێر

پۆلیسی هەولێر بكوژی ژن و مێردەكە ئاشكرا دەكات





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket