riklam

ئەمین بابەشێخ: كۆمپانیا روسییەكان وەبەرهێنانی زیاتر بكەن لە هەرێم

کوردستان 10:17 PM - 2022-06-29

رۆژی ٢٩/٦/٢٠٢٢ ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی پێشوازی كرد لە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێمی كوردستان، كە سەردانەكەی بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی بوو وەك كونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێمی كوردستان، سەرەتا ئەمین بابەشێخ سوپاسی هەموو ئەو هەوڵ و خزمەتانەی كرد كە لەماوەی ئەركەكەیدا پێشكەشی هەرێمی كوردستانی كردووەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری داهاتوویدا. دواتریش گفتوگۆ لەسەر چەند پرس و تەوەرێكی گرنگ كرا لەوانەش بەردەوامیدان و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان روسیای فیدراڵ و عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە بوارەكانی ئابوری و بازرگانی و تەندروستی و رۆشنبیری و خوێندنی باڵا، بۆئەوەی سود لە ئەزموون و وزەو توانا هاوبەشەكان وەربگیرێت، كۆمپانیا روسیەكان وەبەرهێنان و كارەكانیان فراوانتر بكەن لە هەرێمی كوردستان، ئاڵوگۆڕی كلتوری و رۆشنبیری پەرەی زیاتری پێبدرێت، لە بواری خوێندنی باڵاشدا ساڵانە زەمالەی خوێندن لە بوارو پسپۆڕیە جیاوازەكاندا لەلایەن زانكۆكانی روسیاوە بۆ خوێندكارانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابین بكرێت.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket