riklam

سەرۆك بافڵ: لەگەڵ دۆستەكانمان لە بەغدا بناغە بۆ حوكمڕانییەكی نوێ دادەڕێژین

کوردستان 09:17 PM - 2022-06-29

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی كوردستان.
سەردانەكەی ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی بوو وەك كونسوڵی رووسیا لە هەرێمی كوردستان و لەبەرامبەردا سەرۆكی یەكێتی سوپاسی هەوڵ و خزمەتەكانی كرد لەماوەی رابردوودا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی داهاتوویدا.

لەدرێژەی دیدارەكەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و ھەوڵەكان بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق و كاركردن بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكان تاوتوێكران.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەفدی میوانی لەبارەی دوایین ھەوڵەكان بۆ پێكھێنانی حكومەتی عیراق بەرچاوڕوونكرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دەبێت هاوبەشی و شەراكەتی راستەقینە بنەمای حكومەتی نوێ بن و هەموو هەنگاوەكانیش لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور بێت و مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.

سەرۆك بافڵ وتیشی: لەگەڵ دۆستەكانمان لە بەغدا بناغە بۆ حوكمڕانییەكی نوێ دادەڕێژین كە ئامانج لێی بەھێزكردنی پایەكانی دەوڵەت و فراوانكردنی خزمەتەكانی بێت بۆ خەڵك. دەبێت حكومەتی نوێ خزمەتی هەموو عیراقییەكان بكات بەبێ جیاوازی و دووربێت لە جیاكاری و دەمارگیری.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket