riklam

وته‌بێژی ئاوی سلێمانی: كێشه‌ی كه‌م ئاویمان نیه‌

کوردستان 07:25 PM - 2022-06-29

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌م هاوینه‌ له‌سلێمانی كێشه‌ی كه‌می ئاو بوونی نابێت.
 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئامانج جه‌لال ڕایگه‌یاند، هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا ھیچ كه‌م ئاوییه‌ك نابێت و به‌شی پێویست ئاو بۆ سلێمانی ده‌بێت.
 
هاوكات ڕوونیشی كرده‌وه‌، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی جار جار هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك ئاویان نامێنێت ده‌ڵێت : ئه‌مه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕووده‌دات تا ئه‌و كاته‌ی بۆری و په‌مپه‌كان چاك ده‌كرێنه‌وه‌ ئاو به‌رنادرێته‌وه‌. 
 
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌خشته‌ی ده‌ردانی ئاودا نه‌كراوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket