riklam

فەهمی بورهان: تەعریب بەردەوامە

کوردستان 04:19 PM - 2022-06-29

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەنێت، بارودۆخی ئەو ناوچانە، لەڕووی  ئیداری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەوە خراپە و لە ئاست خواست و ویستی دانیشتوانەكەیدا نییە، ئاماژە بەوەش دەكات بەپاڵپشتی بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان، پرۆسەی تەعریب لەو سنوورە بەردەوامی هەیە.

لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی فەرمانگەی سەرجەم یەكە ئیدارییەكانی سنووری ناوچەدابڕاوەكان، كە ئەمڕۆ چوار شەممە 29-6-2022 لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو. 

فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند: دوای گوێگرتن لە لێپسراوانی یەكە ئیدارییەكانی ئەو ناوچانە، بۆمان دەركەوت كە بەبێ جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووری عیراق، ناكرێ باس لە پێشكەوتن و باشبوونی رەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەخانەقینەوە تا شەنگال بكەین.

سەرۆكی دەستەكە راشیگەیاند: بارودۆخی بەشێكی زۆر لە ناوچە كوردستانییەكان لەڕووی ئەمنی و ئیداری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری خراپەو لەئاست خواست و ویستی خەڵكەكەی نییە، كە لەهەموو قۆناغەكان قوربانی زۆریان داوە.

فەهمی بورهان وتیشی: بەداخەوە لەكاتی ئێستاو لەسەردەمی نوێی عیراقدا دەبینین،  پڕۆسەی تەعریب لەو ناوچانە بەشێوە و روخسارێكی تر بەردەوامە، كە لەهەندێك شوێن لەلایەن هێزەئەمنییەكانەوە هاوكاری ئەو گروپ و لایەنانە دەكرێت، كە پڕۆسەكە ئەنجامدەدەن و رێگرن لە مانەوەی خەڵكی رەسەنی ئەو ناوچە لە زێدی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەرچی ئەوەی ئێستا لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم روودەدا، پێچەوانەی ئەو بنەمایەیە كە عیراقی تازەی لەسەر دامەزراوە، بەڵام ئێمە بەڵێنمانداوە  بە وردی و لەرێگای تێروانینێكی روون و واقیعیانەوە، مامەڵەیەكی هێمن و ئارام لەگەڵ ئەو ناواچانە بكەین.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket