riklam

په‌رله‌مان یاسای نه‌وت و غاز په‌سه‌ند ده‌كات

کوردستان 03:01 PM - 2022-06-29

په‌رله‌مانی كوردستان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌مواری یاسای نه‌وت و غازی په‌سه‌ندكرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ، هه‌مواری یاسای نه‌وت و غازی په‌سند كرد.

وتیشی: له‌ هه‌مواری یاساكه‌دا پرسی ژینگه‌ وه‌ك بابه‌تێكی پێویست گرنگی پێدراوه‌و هه‌موو رێكارێك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگیان به‌ یاساكه‌ نه‌دا، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ ده‌نگی 79 ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌مواری یاسای نه‌وت و غاز په‌سه‌ند كرا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket